خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاو هاتنەوە–کاژێری:

خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاو هاتنەوە–کاژێری:

ئەگەر بینی بە ناڕەوا لەشی پیس بوو، واتە شپرزە و سەرگەردان دەبێت.
هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: گەشت دەکات و بە ئاواتەکانی دونیای دەگات و کارەکەیشی ناباش دەبێت.
ئەگەر بینی خۆی لە لەش پیسی دەرکرد و جلی پۆشی، واتە دواجار لەو کارە دەرباز دەبێت و کارەکەشی ڕادەگیردرێت.
ئەگەر بینی بە تەواوەتەی خۆی نەشۆشت، واتە لە کارەکەی تەواو دەرناچێت.
ئەگەر کەسێک لە خەودا بە ڕووت و قووتەوە ئاوی هاتەوە، واتە لە کارەکەی خۆی سەرسام و نیگەران دەبێت.
ئەگەر بینی لە حەمامدا خۆی شوشت و هاتە دەرەوە و جلی خاوێن و باوێنی پۆشی، واتە بۆ لای خوا دەگڕێتەوە و تەوبە دەکات.


تعليقات