پارتی هاتە دەنگ: داوای لە تورکیا و پەکەکە کرد خۆیان دوور بگرن لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

ڤیان سەبری پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا داوای لە پەکەکە و تورکیا کرد بە هەموو شێوەیەک خۆیان دوور بگرن لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.


ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی ئەوەشی کرد کە پێکدادانەکانی تورکیا و پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەم دوایانەی ناحیەی شیلادزێ بووەتە هۆی شەهید بوونی خەڵکی سڤیل و لەناوچوونی بارودۆخی ئابووری و مرۆیی شاری دهۆک.
ئەو پەرلەمانتارە سپاسی هەڵوێستی بەجێی حکوومەتی بەغدادی کرد لەسەر بۆردمانەکانی ئەرتەشی تورکیا کە بووەتە هۆی شەهید بوونی خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان.
پارتی ئەوەشی ڕاگەیاند کە هیواخوازین پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد ببێتە هۆکارێک بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆککیەکانی مابەینی هەرێم و بەغدا.

تعليقات