هیشام عەلەوی، بالیۆزی عێراقی دەستکرد.

هیشام عەلەوی، باڵیۆزی عێراقی دەستکرد لە وڵاتی هوڵەندا بە بوونی ئاڵای کوردستان تووڕە دەبێت و بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئابووری نێوان هوڵەندا و هەرێمی کوردستان و عێراقدا ناکات.



ھیشام عەلەوی، باڵیۆزی عێراق لە ھۆڵەندا، دوای ئەوەی بانگھێشتی کۆنگرەیەکی ئابووری دەکرێت، بە سەرپەرشتیارانی کۆنگرەکە ڕادەگەیەنێت، کە بەھۆی بوونی ئاڵای کوردستان لەتەنیشت ئاڵای عێراق و ھۆڵەندا، ئامادەی کۆنگرەکە نابێت.


عەلەوی پێشتر باڵیۆزی عێراق بوو لە تورکیا و ناسراوە بەوەی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان ھەڵویستی خراپ دەنوێنێ.

تعليقات