پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانی، خوازیاری دوورخستەوەی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بوو لە کەرکووک.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بووەتەوە، ئەمریکییەکان ڕەزامەندی خۆیان دەربڕیوە لەسەر وەدەرنانی حەشد و جێگیر کردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شاری کەرکووک.


پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانی، خوازیاری دوورخستەوەی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بوو لە کەرکووک، بەڵام ئەمریکییەکان ڕەدیان کردەوە و لە وڵامی تورکمانەکاندا گوتیان نابێ پێشمەرگە و حەشد لە یەک بازنەدا ناویان بهێنرێت و وەکوو یەک ئاماژەیان پێبکرێت.
ڕۆژی پێنجشەم لە باڵیوزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە سەر کەرکووک کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا لەسەر ئەوەی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێکەوە لە دەورووبەر و ناوەوەی کەرکووک جێگیر بکرێن و هێزەکانی حەشد لە شاری کەرکووک دەربکرێن و حەشد بە تەوەاوەتی لەو شارە دابماڵدرێت.
لەم دانیشتنە ٢ کاتژمێریەدا، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی، خوازیاری دوورخستەوەی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بوو لە کەرکووک، بەڵام ئەمریکییەکان ڕەدیان کردەوە و لە وڵامی تورکمانەکاندا گوتیان نابێ پێشمەرگە و حەشد لە یەک بازنەدا ناویان بهێنرێت و وەکوو یەک ئەژمار بکرێن.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بووەتەوە، ئەمریکییەکان ڕەزامەندی خۆیان دەربڕیوە لەسەر جێگیر کردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە شاری کەرکووک و دەورووبەری، بە پێشنیاری ئەمریکییەکان دەبێ هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی شاری کەرکووک چۆل بکەن و ڕێگە بدرێت هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و هێزە ئەمنییەکان کە لە کەمینەکانی شاری کەرکووک پیکدەهێنرێن لەو شارەدا جێگیر بکرێن.
ئەمریکییەکان ئاماژەیاندا بە قاچاخ بردنی نەفتی کەرکووک و گوتیان ئەگەر کرداری بە قاچاخ بردنی نەفتی کەرکووک بەردەوامی هەبێت ئەوا ئەمریکا گەمارۆی ئابووری دەخاتە سەر عێراق.

تعليقات