چ پیلانێک لە پشت بۆردمانکردنەکانی شیلادزێیەوە هەیە؟ بۆچی میدیاکانی سەر بە دەسەڵات لە باشووری کوردستان بە شەهید بووانی خۆپیشاندانەکان دەڵێن کوژراوەکان؟


میدیاکان و پارتەکانی دەسەڵاتداری باشووری کوردستان پاش ئەوەی دژ بە بۆردمانەکانی تورکیا هچیان پێ نەکرا و نەیانتوانی بە ئاشکرا ڕەخنە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بگرن، لە کاتی ڕۆماڵی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ بە شەهید بووانی کورد کە بە دەستی سوپای داگیرکەری تورک ڕاستەوخۆ شەهید کران دەڵێن” کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شیلادزێ”.
لەبەر ئەوەی کە لە لایەن تورکیاوە نەخرێنە ژێر گوشاری سیاسی و ئابووریەوە و ئیدی نەتوانن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ برا تورکەکانیاندا هەبێت، هەروەها باشووری کوردستان لە مەترسی ئەوەدایە تووشی شەڕێکی نەخوازراو بێتەوە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا.
تورکیا بە بیانۆی بوونی پەکەکە لە باشووری کوردستان هەموو دەم چیایەکانی باشوور و باکووری کوردستانی بۆردمان کردووە.
لە نەوەدەکانەوە سوپای داگیرکەری تورک هاتووەتە قوڵای باشووری کوردستانەوە و بە درێژای ئەم چەند ساڵە بەئەنقەست گوندەکانی شیلادزێ و سیدەکان و ….هتدی بۆردمان کردووە.
ئایا لە پشت ئەم بۆردمانانە و بوونی پەکەکە لە باشووری کوردستان چ پیلانێکی ماڵ وێرانکەر بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە ئارادایە؟
یەکەم: تێوەگڵانی شەڕی تورکیا و پێشمەرگە لە باشووری کوردستان.

دووهەم: لەناوبردنی دەسەڵاتی کوردی لە باشووری کوردستان.


سێیەم: دوورخستنەوەی کورد لە دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری و سەرقاڵ کردنی باشووری کوردستان بە شەڕی دەرەکی.


چوارەم: پێخۆش بوونی ئێران لەم بابەتە و داگیر کردنی ئەو ناوچانە بە دەستی تورکیا بە بیانۆی بوونی پەکەکە لەو ناوچانە، چۆن ئێران یارمەتی ماڵی و سیاسی پەکەکە دەدات لە هەموو بوارێکەوە دژ بە پارچەکانی دیکەی کوردستان.


پێنجەم: کورد دەسەڵاتەکەی لەناوبچێت و خەونی سەربەخۆبوون و ئازادی و دیمۆکراسی و پاراستنی خاک لە باشووری کوردستان دزە نەکاتە پارچەکانی دیکەی کوردستان.




تعليقات