بەشی شەشەمی ئەستێرە و هەسارە ناسی؛ موشتەری (Jupiter):

وشتەری بە پارێزەوری سرووشتی هەسارەکانی ناوەوە (وەک زەوی) دادەنرێت، لەبەر گەورەیی بارستەکەی. کە سێ جار هێندەی هەموو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەبیت، خاوەنی کێشکردنێکی مەزنە

لە دوای مەریخ لە ڕووی دووری لە خۆر هەسارەی موشتەری دێت، لە هەشت هەسارەکەی تر گەورەترە قەبارەکەی (٣١٨ جار لە قەبارەی زەوی گەورەترە)، بە ماوەی (١١،٩ ساڵی زەوی) جارێک بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و بە (٩،٩)* کاتژمێر جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە. (٦١ مانگی هەیە).
موشتەری بە پارێزەوری سرووشتی هەسارەکانی ناوەوە (وەک زەوی) دادەنرێت، لەبەر گەورەیی بارستەکەی. کە سێ جار هێندەی هەموو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەبیت، خاوەنی کێشکردنێکی مەزنە، بۆیە هەر (نەیزەک و کلدار)ێک بێتە ناو خولگەکانی کۆمەڵەی خۆر بەرەو خۆی ڕایدەکێشیت، ناهێڵێ بگەنە هەسارەکانی تر. نموونەش کەوتنەوەی کلکداری ( سومیکۆ – لیف) کە لە ساڵی ١٩٩٤ کەوتە سەر موشتەری، ئەگەر بکەوتایەتە سەر زەوی هەموو شتێک کۆتای دەهات.

تعليقات