بەشی پێنجەمی ئەستێرە و هەسارە ناسی؛ مەریخ: (مارس):

. لە بەر ڕەنگی سووری ڕۆماناییەکان بە خوای شەڕ ناویان بردووە. قەبارەکەی لە زەوی بچووکتر و لە مانگی زەوی گەورەترە.

چوارەم هەسارەیە لە دوای زەوی لە دووری خولگەکەیەوە لە خۆر،(٢٢٨ ملیۆن کم) لە خۆر دوورە. لە بەر ڕەنگی سووری ڕۆماناییەکان بە خوای شەڕ ناویان بردووە. قەبارەکەی لە زەوی بچووکتر و لە مانگی زەوی گەورەترە. بە ماوەی (٦٨٧ ڕۆژی زەوی) جارێک بە دەوری خۆر دەخولێتەوە. ڕۆژی مەریخ نیو کاتژمێر لە رۆژی زەوی درێژترە. بە هۆی تلسکۆب دەتوانی پەڵەی سوور و ڕەش لەسەر ڕووی مەریخ و سپی لە هەردوو نوچکەکەی باکوور و باشووری ببینیت، وای بۆ دەچوون کە ئەو پەڵە سپیانە بەفرن، سوورەکەشیان بە بیابان دەچواند، هەرچی پەڵە ڕەشەکەش بوو بە مێرگ و سەوزاییان دادەنا، بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە کە ئەو ناوچە ڕەشانە تەنها (بەردی ڕەشە) کە “با” دایماڵیوە، ژیانی لەسەر نییە، چونکە رێژەی دووان ئۆکسیدی کاربۆنی زۆرە. بەم دوواییە زانایان وای بۆ دەچن کە لە نوچکەکان سەهۆڵ هەبێت.

تعليقات