ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی و بێ هیوابوونی هێزەكانی پەیەدەئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی و بێ هیوابوونی هێزەكانی پەیەدە.
بڕیاری چاوەڕوانەكراوی ئەمڕۆی واشنتن لەبارەی كێشانەوەی هێزە
سەربازییەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان، سەركردایەتی پەیەدە (باڵی رۆژئاوای
كوردستانی پەكەكە)ی نیگەران كردووە و سەركردایەتی هەسەدە رایگەیاند ئەمریكا
بەم بڕیارەی خەنجەری لە پشتی داین.
پەیەدە بڕيارەكەى ئەمشەوی ئهمهريكا بەپێچەوانەی بڕیارەكانی پێشوو
دەزانێت لە بوارەكانی ناردنى كۆمهكى سهربازى و پشتیوانی بۆ پەیەدە.
هێزهكانى توركيا لهسهر سنووری سووریا ئامادەن هێرش بكەنە سەر منبج و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە.
شاندێكی باڵای پەیەدە لەگەڵ ڕژێمی سووریا كۆبوونەتەوە بەمەبەستی
تاوتوێكردنی ئەگەری رادەستكردنەوەی رۆژئاوای كوردستان بەڕژێمی سووریا، لە
بەرانبەر پاراستنی پەیەدە لە لەشكركێشی چاوەڕوانكراوی سوپای توركیا بۆ سەر
رۆژئاوای كوردستان
Comments
Post a Comment