بەشی پازدەیەمی ئەدەب؛ ڕێبازە ئەدەبییەکان

 
بەشی پازدەیەمی ئەدەب؛ ڕێبازە ئەدەبییەکان

ڕێبازی ڕۆمانتیکی
کە یەکەم جار وشەی رۆمانتیک دەبیستین یەکسەر شتی خودی و خەیاڵی و سۆز و شەیدابوونی سرووشت و خۆشەویستی ئاسەواری کۆنمان بە بیردادێ.
ڕێبازی ڕۆمانتیک لە ئەورووپا نزیکەی (سەدە و نیوێک) دوای دەرکەوتنی ڕێبازی کلاسیزم سەری هەڵدا، ئەم ڕێبازە تازەیە شۆڕشێک بوو دژی هەموو دەستوور و بنەما دەق گرتووەکانی ڕیبازی کلاسیزم، شۆڕشێک بوو بۆ ڕزگارکردنی ئەدەب و هونەر لە ژێر دەسەڵاتی داسەپاوی ئەدەبیاتی گریکی(یۆنانی) و لاتینی کۆن.
رێبازی ڕۆمانتیک: ئازادکردنی حەز و ئارەزوو و ڕەها کردنی سۆز و مەگێزەکانی مرۆڤە، بەرەو پێش بردنی فریشتەی ئەدەب و هونەرە، کردنەوەی جیهانی بێ سنوورە بۆ پەروازەبوونی سۆز و گیان.
وشەی ڕۆمانتیک لە وشەی(ڕۆمانیوس - )ەوە هاتووە کە بەو زمانانە دەگوترا کە لە لاتینی کەوتبوونەوە و لە سەدەکانی ناوەڕاست بە زاری ڕەمەکی (گشتی) دادەندران و لە سەرەتای چاخی ژیانەوەدا (ڕێنیسانس) وردە وردە بوون بە زمانی نووسین و جێگای زمانی لاتینیان گرتەوە، ڕۆمانتیکیەکان کە ئەم وشەیان بۆ ڕیبازەکەیان دانا مەبەستیان ئەوە بوو؛ مێژوو، ئەدەب و کلتووری نەتەوایەتی خۆیان لەوانەی گریک(یۆنان) و لاتینی جودا بکەنەوە کە بە سەر کلاسیزمدا زاڵ ببوو. یان وشەکە لە (  ) ەوە هاتووە کە لە سەدەکانی ناوەڕاست بە چیرۆکی خەیاڵی و پاشان سوارچاکی دەگوترا کە بە هەڵبەست بووبێ یان بە پەخشان. ڕۆمانس پەیوەندی بە ئۆرستکراتەکانەوە هەبوو بەڵام زمانەکەی سادە و ساکار بوو، زمانی نەتەوە بوو ڕۆمانس دەوترا دوو لقی لێ جودا بووەوە -ڕۆمانسی ئورستوکراتی و ڕۆمانسی نەتەوەی.

تعليقات