بەشی دووەمی مێژووی نوێ؛ (چاکسازییە ئاینییەکان و ئەنجامەکانی لە ئەورووپا):

لوسەر داواشی کرد کە پیاوانی کڵێسە دەبێت بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی هەروەها ڕێگەدان بە قشە بۆ ژن هێنان.
بەشی دووەمی مێژووی نوێ؛ (چاکسازییە ئاینییەکان و ئەنجامەکانی لە ئەورووپا):
ئاینی کریستیان(مەسیحیەت) ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕووداو بووەوە، کە بووە هۆی پێویستی ئەنجامدانی چاکسازییە ئایینیەکان لە ئەورووپا و گەڕاندنەوەی ئایینی کریستیان بۆ بنچیینە و ڕەسەنایەتی خۆی ئەم هەواڵانەش بە گۆڕانی بنەڕەتی هەبوو لە کڵێسە و دام و دەزگا ئایینی و کارگێڕییەکان.
ڕووداوێکی گرنگیش لە ناو کڵیسەی کاسۆلیکی ڕووی دا ئەویش ئەوە بوو کە پیاوە ئایینیە کاسۆلیکەکان خۆیان دانیان بە پێویستی ئەنجامدانی چاکسازیە ئایینیەکان نا کە بگونجێ لەگەڵ بارودۆخی ئەو کات، لە پێناوی ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک ئەنجومەنی ئایینیان بەست، بەڵام لەم هەوڵانەیان سەرکەوتوو نەبوون، چونکە بڕیارەکانیان لە سەرووی بڕیارەکانی پاپا بوو کە دەیانویست ڕاددەیەک بۆ دەسەڵاتی بێ سنووری پاپا و ئەو هەموو ماڵ و سامانەی دابنرێت کە بۆ کڵێسە دەهات بەڵام سیستەمی پاپەوی(نیکۆڵای پێنجەم) لەساڵی (١٧٧٤ز) ئەم سەرکەوتنەی پاپەوی دوو ئەنجامی لێکەوتەوە:
یەکەمیان: شکست هێنانی ئەنجوومەنە ئایینیەکان لە چاکسازی دژبە خراپەکارییەکانی کڵێسە.
دووەمیان: لاوازبوونی دەسەڵاتی ڕۆحی کڵێسە وای کرد کڵیسە سەرکردایەتی ئایینی لە سەرتاسەری ئەورووپای ڕۆژئاوا لەدەست بدات
.
هەڵسووکەوتەکانی پیاوانی ئایینی و کڵیسەی کاسۆلیکی لە سەرووی هەموویانەوە(پاپا) خۆی لە دوور کەوتنەوە لە کاروباری ئایینی و بایەخ دان بە لایەنی دنیا و خۆشی و لەززەت و دەرکەوتنی (پاپایەکان) بە شێوەی میرە (علمانیەکان) کە هەوڵی کۆکردنەوەی سامان و بەهیزکردنی ویلایەتەکانی پاپەوی دەدەن و کارکردن بۆ کۆ کردنەوەی زۆرترین سامان و پارە و بە فیڕۆدانی ئەم پارە و سامانە لە دروستکردنی کۆشک و تەلار و کڵێسە زیادەڕۆیی لە جوانکاری و نەخشەسازی و ڕازاندنەوەیان، ئەوە هەمووی بووەە هۆی تووڕەیی و بێزاری خەڵک لە ئەورووپا دژی پاپەویەت و ئیتر وایان لێهات بە ئاشکرا  ڕەخنە بگرن لە کڵێسە و (پاپا)، دیارترین ئەو کەسانەی کە سەرکردایەتی کاری ڕەخنە و داواکاری چاکسازی لە کڵێسە و دژایەتی کەم و کووڕییەکانی پیاوانی ئاییینی و کڵێسەی دەکرد(مارتن لوسەر) بوو، مارتن لوسەر (مارتن لوثر) لە ساڵی (١٤٨٣ز) لە ئەڵمانیا لە دایک بووە و لە ساڵی(١٥٤٦ز) کۆچی دوایی کردووە، لە یاسا خوێندوویەتی و دواتر لە ژیانی زانستی دوورکەوتووتەوە و بووەتە ڕەبەن لە دێرێک لە ساڵی (١٥٠٥ز) دا داکۆکی(جەختی) لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ڕزگاربوون بە هۆی باوەڕەوەیە و بە دەروازەی دانا بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ و چوونە بەهەشت(واتا مرۆڤ لە خوا نزیک دەبێتەوە بە باوەڕبوونی ڕەها بە خوا نەک بەو کارانەی کە کڵێسە لەسەری دەیسەپێنێت)، لوسەر هێرشی دەکردە سەر ئەو بۆچوونانەی کڵێسە کە (پاپا) دەتوانێت بروانامەی لێ خۆش بوون بۆ گوناهەکانی مرۆڤ دەربکات بەرامبەر بەخشین بۆ کڵێسە، ئەم بڕوانامانەش ناسراون بە (مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون) هەروەها ڕایگەیاند کە (کتێبی پیرۆز) واتا (ئینجیل) سەرچاوەی سەرەکی ئایینی کریستیانە،
داواشی کرد کە پیاوانی کڵێسە دەبێت بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی هەروەها ڕێگەدان بە قشە بۆ ژن هێنان. لۆسەر بەردەوام بوو لە بڵاوکردنەوەی بیروڕاکانی تا لایەنگرانی زیادبوو. ناوی لە کۆمەڵەکەی نا ناڕەزاکان(پرۆتستانت) مەزهەبە نوێیەکەی لەبەشی باکووری ئەورووپاش بڵاو بۆوە، هەروەها(ئینجیل)ی وەرگێڕا بۆ سەر زمانی ئەڵمانی تا وای لێهات بانگەوازەکانی بۆ چاککردنی کڵێسە مۆرکێکی نەتەوەیی وەرگرت و کڵێسەی دابەش کرد و مەزهەبی پرۆتستانتی لێ بووەوە.
گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە یارمەتی دەرکەوتنی بزووتنەوەی چاکسازیەکانی ئایینیدا ئەمانەن:
١- خراپەکارییەکانی کڵێسە: لۆسەر وای بینی کە ناخۆشی و زەحمەتی خەڵک بە هۆی سەرنەکەوتنی کڵێسەیە لە گەیاندنی پەیامەکەی و بایەخدانی خەڵک تەنها بە ڕۆاڵەتکارییەکانی ئایینە.
٢- ڕۆڵی بزووتنەوە مرۆڤاییەتیەکە لە بڵاو کردنەوەی بیری ئازاد کە هاندانی خەڵک بوو بۆ هێرش کردنە سەر کەم و کورتییەکانی کڵێسە لە زۆر بواردا.
٣- زۆر لە میرو فەڕمانڕەواکانیش هانی بزووتنەوەی چاکسازی کڵێسەیان دەدا بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە دەستێوەردانی کڵێسە و پاپا لە کاروباری ئەواندا.
٤- هۆکاری ڕاستەوخۆش لە شۆڕشەکەی مارتن لوسەر دژی پاپا بۆ (مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون) دەگەڕێتەوە.

تعليقات