بەشی شازدەیەمی ئەدەب؛ سەردەمی دەرکەوتنی ڕێبازی رۆمانتیکی:

ڕێبازی ڕۆمانتیک لە ئەورووپا دەرکەوتووە، بەڵام لە هەموو وڵاتانی ئەرووپا لە یەک کاتدا سەری هەڵ نەداوە.

بەشی شازدەیەمی ئەدەب؛ سەردەمی دەرکەوتنی ڕێبازی رۆمانتیکی:
ڕێبازی ڕۆمانتیک لە ئەورووپا دەرکەوتووە، بەڵام لە هەموو وڵاتانی ئەورووپا لە یەک کاتدا سەری هەڵ نەداوە. یەکەم جار(فردرێک شلیگل)ی ئەڵمانی ڕۆمانتیکی وەکوو ڕێبازیکی ئەدەبی دژی کلاسیزم پەیڕەو کرد،(مادام دو ستایل) لە ژێر کاریگەری ئەوەوە لە فەڕەنسا بانگەشەی بۆدا. لە فەڕەنسادا کە مەڵبەندی چەسپان و بڵاوبوونەوەی ڕیبازەکەیە، ساڵی ١٨٠٠- ١٨٣٠ بە ماوەی خۆگرتن و پەرەسەندنی ئەو ڕێبازە دادەنرێ.
(فکتۆر هۆگۆ) دەوری سەرەکی لە چەسپاندنی ڕێبازی ڕۆمانتیک هەبووە، ساڵی ١٩٢٧ شانۆگەری (کرۆمۆیل)ی بڵاو کردەوە، لە پێشەکیدا باسی گەشەسەندنی هەڵبەست (شیعر) دەکا لە مێژووی مرۆڤایەتی و دەیکا بە هەڵبەستی لیریکی و هەڵبەستی ئیپیکی و هەڵبەستی دراماتیکی، ئەم پێشەکییە وەکوو بەیاننامە و ئینجیلیی ڕۆمانتیکی وابوو.

تعليقات