بەس لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کرد هێرش کرایە سەر خوێندکارێکی کورد

خوێندکارێکی کورد پاش ئەوەی بە کوردی قسە دەکات لە لایەن چەند خوێندکاری تورکەوە هێرش دەکرێتە سەری و بە سەختی بریندار دەبێت.


خوێندکارێکی کورد لەو کاتەی بە نیازە بڕواتەوە بۆ شوینی نیشتەجێبوونی خۆی سۆاری پاسی خوێندکاری دەبێت و لەو کاتە تەلەفۆنێکی بۆ دێت، کاتێک بە کوردی وڵامی تەلەفۆنەکە دەداتەوە لە لایەن چەند خویندکاری تورکەوە هێرش دەکرێتە سەری و بە سەختی بریندار دەکرێت.
کاتێک لە هۆش خۆی دەچێت چەند برادرێکی خۆی و خەڵکی دەورووبەری دەیبەنە بنکەی پۆلیسی ئەو شوێنە و شکایەت نامەیەکی بۆ پڕ دەکەنەوە، ئەم گەنجە لە قسەکانیدا دەڵێت ئەمە یەکەم جار نییە لە لایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە هێرش دەکرێتە سەرمان، جاری وا هەیە بە کاتژمێر لە ناو ئۆتۆمۆبێلەکانی خۆیان چاوەڕێ ئێمەی کوردی خوێندکار دەکەن کە بێینە دەرەوە و لێمان بدەن.
ماوەیەک پێش ئێستاش لە ساکاریا باوکێک و کوڕێکیش بەس لەبەر ئەوەی کە کوردی قسەیان کردووە لە لایەن گەنجێکی تورکی ڕەگەزپەرستەوە درایە بەر فیشەک و ئە لە ئاکامدا باوکەکە گیانی لە دەست دا و کوڕەکەشی بە سەختی بریندار بوو.

تعليقات