ئەو گەنجە کوردەی ٥٠٠ داعشی هاک کرد ماوەی دوو ساڵە لە گرتووخانەکانی فەڕەنسایە

ئەو گەنجە کوردەی ٥٠٠ داعشی هاک کرد ماوەی دوو ساڵە لە گرتووخانەکانی فەڕەنسایە

زانا یاساین ٣٠/١٢/٢٠١٨ لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی لە ستۆری چەند گرتە ڤیدیۆیەکی داناوە و گلەی لە خەڵکی کوردستان دەکات، لەسەر ئەوەی ماوەی دوو ساڵە لە وڵاتی فەڕەنسا بە ناڕەوا گیراوە و کەس نییە بە هانایەوە بچێت.
لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەلێت، تاوانی من بەس هاک کردنی فەیسبووکی نووری مالکی و ئاکاونتەکانی ئەندامەکانی داعش بووە.
زانا یاسین خەڵکی هەولێرە و ماوەی ١٣ بۆ ١٥ ساڵە دانیشتووی وڵاتی بەلجیکایە ویەکێکە لەو گەنجانەی کە یارمەتی زۆری خەڵکی کوردستانی داوە بۆ فێر بوونی کۆمپیوتەر و ئینتەرنەت و پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر، هەر وەها لە هاک کردنی ئاکاونتی خراپ و پەیچی دژ بە کورد و ئەو ماڵپەڕانەی دژایەتی گەلی کوردیان دەکرد دستی باڵای هەبوو.
یەکێک لەو چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ کاناڵی ڕووداو ئەنجامیدا :
بۆ بینی بابەتەکە ئێرە کلیک بکە: چاو پێکەوتنی زانا یاسین و ڕووداو
نامەیەکی زانا یاسین لە گرتووخانەیکی فەڕەنساوە
گەنجێك لە گرتووخانەیکی فەڕەنساوە نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت دەنێرێت
زانا یاسین ناسراو بە زانا رۆژبەیانی بیرتان ماوە؟
ئەو گەنجەی ٥٠٠ داعشی هاكکرد، فەڕەنسا ساڵێكە بەندی کردووە!
دەنگی پورە مەنیج، ئەو پوورە مەنیجەی بڕیاری پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و زۆرترین کاریگەری دروستکرد کە زانا بوو!
ئێستا زانا یاسین نزیکی ساڵێکە لە گرتووخانەیە و بە ئاهو کەسەرێکی زۆرەوە دوای بێ دەنگ بوونی زیاتر لە چەندین مانگ، لە رێی مۆبایلێکەوە کە بە حاڵە حاڵ دەستی کەوتبوو، چەند دەنگە نامەیەك بۆ دەرەوەی گرتووخانە دەنێرێت و داوا دەکات سەرۆکی حکوومەت بێتە فریای.
دەقی نامەکەی زانا یاسین:

سڵاو خەڵکی کوردستان منتان بیر ماوە، دەزانن ئێستا لە چ دۆخێکی خراپدام؟ هۆ خەڵکی کوردستان هۆ سەرۆکی حکوومەت هۆ باڵیۆزی فەرەنسا لە هەولێر، فریام بکەون، ساڵێکە منیان بەند کردووە بە بێ بوونی هیچ تاوانێك بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك، لەو گرتووخانە و لەگەڵ ئەو عەرەب و داعشانە مردم، کە دەمبینن ناتوانم بچمە دەرەوە لێم دەدەن کە دەزانن زانام و چیم کردووە بەرامبەریان بە ٣٠ تا ٤٠ نەفەرەوە و قالبم دەشکێنن، ئینجا پاسەوانەکان لاشەی تێکشکاوم هەڵدەگرن و دەمبەن بۆ خەستەخانە زیاتر لە ٥ مانگە نەموێراوە لە چوارچێوەی ژوورەکەم بێمە دەرەوە ٥ مانگ دەبێت خۆرم بەر نەکەوتووە!
دەزانن ئەو هەموو مەرگەساتی و ناخۆشییە لە پای چییەوەیە؟ من لە ٢٠١٤دا ٥٠٠ داعشم هاكکرد، ئێستا زانیتانەوە من کێم؟ لە رووداو راپۆرت لەسەر ئەو کارەم کرا بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لەسەرم بڵاوکرایەوە، کە تا ئێستاش ئەو راپۆرت و بەڵگانە ماون لەسەرم، رووداو بۆ وا بێ دەنگن بۆ ئێستا راپۆرت لەسەر دۆخ و حاڵی من نانوسن؟ چونکە ئەو راپۆرتەی ئێوە بوو منی دەربەدەر کرد لە بەلجیکا، منی وا لێکرد لە بەلجیکا برۆم، لە کاتێکدا ناسنامەی نیشتەجێبوونی سیاسی بەلجیکیم هەیە، لە بەلجیکا هیچ عەیبێکم نەبوو لە هیچم کەمم نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی رووداو بابەتی هاكکردنی داعشەکانی بڵاوکردەوە، شانە نوستووەکانی داعش لە بەلجیکا کەوتنە خۆیان و هەرەشەیان لێ کردم، وێنەم هەیە کە لێیان داوم بەڵگەم هەیە بە تێل هەرەشەی پەڕاندنی سەرم لێ کردووم!
لەبەر ئەوە بەناچاری بەلجیکام بەجێهێشت، ویستم خۆم بگەینمە بەریتانیا لەگەڵ هەندێك لە قاچاخچییەکان رێککەوتم، شەوێك کە بۆ رێککەوتن لای هەندێك لە قاچاخچییەکان بووم، لەو کاتەدا پۆلیس هاتن منیشیان لەگەڵ ئەو قاچاخچیانە دەستبەسەرکرد و بە تۆمەتی ئەوەی قاچاخچی بوومە، لە کاتێکدا من بەڵگەم نیشتەجێبوونی سیاسی بەلجیکام هەیە، دەشزانن کە من قاچاخچی نیم هیچ بەڵگەیەکیش لەسەرم نییە بەڵام نازانم بۆ لە گرتووخانە دەمهێڵنەوە



تعليقات