په‌كه‌كه: هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان بیرمان له كوردستانى گه‌وره نه‌كردووه‌ته‌وه
به‌رپرسێكى سه‌ر به هێزه‌كانى په‌كه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان بیرمان له كوردستانى گه‌وره نه‌كردووه‌ته‌وه و، “هیچ كاتێك په‌یوه‌ندمان له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د نه‌بڕاوه.
شڤان خاپوورى، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گردبوونه‌وه‌ى دیموكراسى سه‌ر به پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ى دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان و ڕاده‌ستكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه به سوپاى سووریا، ڕای گه‌یاند: “وه‌ك ده‌زانن ئیداره‌ى خۆجێیه‌تى هه‌میشه پارێزگارى له یه‌كپارچه‌یی خاكى سووریای كردووه، بۆیه هه‌رگیز كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌ددا نه‌بووه، ته‌نها كێشه‌ى ده‌ستووری نه‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئێستا سوپاى ئه‌سه‌د له خۆرئاواى شارى مه‌نبجن، گوتیشی: “پێشتریش سوپاى سووریا له‌و ناوچه‌یه بوون، به‌ڵام كشانه‌وه، بۆیه ئێستا به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه له مه‌نبج بۆ به‌ره‌كانى دژ به داعش، هێزه‌كانى سووریا هاتنه شوێنه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى بپارێزێن و ڕێگه له داگیركارى توركیاش بگرن”.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانى پێشكه‌شكاره‌كه، كه ئایا تاچه‌ند سوودبه‌خشه ڕێكه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریا دا بكرێت؟، ئایا ترسى ئه‌وه‌تان نییه ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د توندتر مامه‌ڵه بكات و مه‌رجه‌كانى به‌سه‌ر لایه‌نه كوردییه‌كاندا بسه‌پێنێت؟، گوتی: “ئێمه هیچكات له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى سووریا نه‌بووین و هه‌وڵى قۆستنه‌وه‌ى دۆخه‌كه یان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردیمان نه‌داوه، ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورمان كردووه و هیچ كاتێكیش په‌یوه‌ندی و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، نه‌پڕاوه”.
كه‌ناڵى حه‌ده‌سى عه‌ره‌بى، له پرسیارێكیدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه زۆرێك سه‌یران لێدێت له‌وه‌ى، هێزه‌كانى سووریاى دیموكراسى (هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه زۆرینه‌ى ئه‌و هێزه پێكده‌هێنن) ڕ‌ژێمى هه‌ڵبژارد و پشتى له برا كورده‌كانى كرد به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژئاوا، ئه‌مه له‌پاى چی؟، له وه‌ڵامدا شڤان خاپوورى، گوتی: “ئێمه خه‌ڵكی سووریاین، پرسه‌كه‌ش پرسێكی عێراقی یان ئێرانی نییه و ده‌توانین له‌نێوان خۆماندا كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی نیشتمانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
پێشكه‌شكاره‌كه قسه‌كانى پێده‌بڕێت و ده‌ڵێت: “به‌ڵام هه‌سه‌ده هه‌میشه خه‌ونى به كوردستانى گه‌وره‌وه بینیوه” له وه‌ڵامدا گوته‌بێژه‌كه‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه، گوتی: “هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان بیرمان له كوردستانى گه‌وره نه‌كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كه‌مان به‌شێكی عه‌ره‌بن، چۆن له‌گه‌ڵ هێزێكى كوردستانى هاوپه‌یمانى ده‌كه‌ین، بۆیه كێشه‌كه‌مان له سووریا و به‌تایبه‌تى له‌دیمه‌شق چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
Comments
Post a Comment