بەشی هەژدەیەمی ئەدەب؛ ڕۆمانتیک لە ئەدەبی کوردیدا:

بەشی هەژدەیەمی ئەدەب؛ ڕۆمانتیک لە ئەدەبی کوردیدا:


ڕۆمانتیک لە ئەدەبی کوردیدا، لە هەڵبەستدا زیاتر دەردەکەوێ تا لە جۆرەکانی دیکەی ئەدەب، هەرچەندە ڕەگەزی ڕۆمانتیک بۆ سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە وەک لە هەندێ هەڵبەستی "حاجی" و لە هەڵبەستەکانی "مەولەویدا" هاتووە، بەڵام بە شێوەیەکی زەق ئەو ڕەگەزانە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم گەڵاڵە بوون، بە تایبەتی لە ماوەی نێوان هەر دوو جەنگی گێتی. ئەمەش جگە لە کاریگەری ناوەوە، کاریگەری دەرەوەشی بەسەروە هەبوو. هەڵبەستی نەتەوە دراوسێیەکان و بەتایبەتی هەڵبەستی تورکی لەو سەردەمەدا کاری زۆری کردبووە سەر ئەو جووڵانەوە تازەگەرییەی لە گەڵاڵەبووندا بوو، جگە لە کاریگەری هەڵبەستی ئەورووپی کە چ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بێ لە ڕێی هەڵبەستی تورکییەوە و چ بە شێوەیکەی ڕاستەوخۆ بێ کاری زۆری کردبووە سەر گۆڕپێدانی جووڵانەوەی تازەگەریی هەڵبەستی کوردی هەر چەندە بزاڤی پێشکەوتنخوازی تورکی لەسەدەی ڕابردوودا بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی بە خۆیەوە نەگرت لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆشنبیرانی کورد زۆر سوودیان لە ئەدەبی پێشکەوتنخوازی تورکی وەرگرت و گۆڕانێکی  بنجییان لە شێوە و ناوەڕۆکی هەڵبەستی کوردی هێنایە کایەوە کە لە ڕاستیدا شۆرش بوو دژی دەستوو و بنەماکانی ڕێبازی کلاسیزم. پێشەگانی ئەم نوێخوازییە بریتی بوون لە شێخ ساڵح و ڕەشید نەجیب و گۆران و پیرەمێرد و .... کە هەموویان کاریگەری هەڵبەستی ئەورووپی و تورکییان زەق پێوە دیار بوو.

تعليقات