بەشی چوارەمی ئەستیرە و هەسارە ناسی؛ زوهرە (ڤەنووس- ):

بەیانیان پێش خۆرهەڵاتن یا کاتی خۆرئاوابوون دەبینرێت، پێیان گوتووە (ئەستیرەی بەرەیەیان) یان (ئێواران)

هەسارەی زوهرە بە دیارترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر ناسراوە، چونکە لە هەموو هەسارەکانی تر درەوشاوەتر و جوانترە، بەیانیان پێش خۆرهەڵاتن یا کاتی خۆرئاوابوون دەبینرێت، پێیان گوتووە (ئەستیرەی بەرەیەیان) یان (ئێواران).
زوهرە نزیکترین هەسارەیە لە زەوی، بەردەوام ئاسمانەکەی بە هەورێکی چڕ داپۆشراوە، بریتییە لە دووان ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسیدی کبریت، کە یارمەتی دیاردەی (قەتیس بوونی گەرمی) دەدەن، پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی(٤٨٠ پلەی سەدی)، تا ئێستا هیچ جۆرە ژیانێکی تێدا بەدی ناکرێت. خولانەوەی زوهرە پێچەوانەی هەسارەکانی ترە، بە (٢٤٣ رۆژی زەوی) جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و بە (٢٢٥ رۆژی زەوی) خولانەوەی بە دەوری خۆردا تەواو دەکات .


تعليقات