بەشی سێیەمی ئەستێرە و هەسارە ناسی؛ “عەتارد”

بۆیە ڕوویەکی بەردەوام  لە خۆرە و پلەی گەرمی بۆ نزیکەی (٤٣٠ پلەی سەدی)بەرز دەبێتەوە، بەڵام لایە تاریکەکەی دەچێتە (١٧٠- پلەی بن سەدی).

نزیکترین هەسارەیە لە خۆر، دووری نێوان عەتارد و خۆر (٥٨ملیۆن کم)ە، ناوەندی خێرایی سووڕانەوەی بە دەوری خۆر (٤٨کم/ە لە چرکەیەکدا) بە ماوەی (٨٨) ڕۆژ جارێک دەخولێتەوە، لە هەموو هەسارەکانی تر خێراترە.
توێکڵی سەرەوەی بە ڕووپۆشێکی بەردینی ئاسن داپۆشراوە. ڕووی سەرەوەی پڕیەتی لە چاڵ و چۆڵ کە بە هۆی کەوتنە خوارەوەی نەیزەکەوە هاتووەتە ئاراوە.
بە ماوەی (٥٩ ڕۆژی زەوی)جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە، بۆیە ڕوویەکی بەردەوام  لە خۆرە و پلەی گەرمی بۆ نزیکەی (٤٣٠ پلەی سەدی)بەرز دەبێتەوە، بەڵام لایە تاریکەکەی دەچێتە (١٧٠- پلەی بن سەدی). ئەم هەسارەیە زۆر بە گرانی دەبینرێت، چونکە لە خۆر نزیکە. 






تعليقات