هاووڵاتییەکەی نێو بازگەی سەنگاو بە دەستی هێزەکەی مەحموود سەنگاوی کوژرا

هاووڵاتییەکەی نێو بازگەی سەنگاو بە دەستی هێزەکەی مەحموود سەنگاوی کوژرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی ١٢ی ٢٠١٨، لە بازگەی سەنگاوی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، تەقە لە ژمارەیەک کەس کرا لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا و بەهۆیەوە کەسێک بەناوی شەماڵ ئەحمەد گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوون. بەو هۆیەشەوە ئاسایشی یەکێتی هێزەکەی مەحموود سەنگاوی بە کوشتنی تۆمەتبار دەکەن و هێزەکەش ڕەتی دەکاتەوە. عەبدوڵا سەنگاوی، کەسایەتی دیاری شارۆچکەی چەمچەماڵ و ئامۆزای ئەو کەسەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو بازگەی ئاسایشی سەنگاو تەقەی لێکرا و کوژرا، ئەو کەسەی لەنێو بازگەی سەنگاو بەتەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراوە، هاووڵاتییەکی سادەیە و کوڕی شەھیدە و ھیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە، بەڵام لەناو بازگەی سەنگاو، بەتەقەی ھێزێکی ھاوبەشی بازگەکە کوژراوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێشتر بازگەی سەنگاو پێشتر ھاوبەش نەبووە، بەڵام ”دوێنێ شەو کراوە بە بازگەیەکی ھاوبەش و ھێزی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی دارستانی لێبووە، بێگومان لەناو بازگەی سەنگاودا لە دووریی ١٠٠ مەتر، سەنگەرێکی ھێزی پێشمەرگەی لێیە کە مەحمود سەنگاوی سەرپەرشتیی ئەو هێزە دەکات، بەڵام ئەو ئامۆزایەی ئێمە کە کوژراوە، سێ کەسی لەگەڵدا بووە و ھەرچەندە ناسراو بوون، چونکە ھەموویان خەڵکی سەنگاو بوون، بەڵام کاتێک چوونەتە نێو بازگەکەوە، تەقەیان لێکراوە و کوژراوە“. ئامۆزای کوژراوەکە دووپاتی کردەوە: ”ئێستا تەواوی ھێزە ھاوبەشەکەی بازگەی سەنگاو، ڕووداوی تەقەکردنەکە لەئەستۆی خۆیان لادەبەن و حاشای لێ دەکەن، بەجۆرێک ھێزەکانی ناوخۆ دەڵێن، بەتەقەی پێشمەرگەکانی مەحموود سەنگاوی کوژراوە، بەڵام مەحموود سەنگاوی ڕەتی دەکاتەوە کە ئامۆزاکەمان لەلایەن ھێزەکەی ئەو کوژرا بێت، بۆیە ئێمە لەو بەینەدا نازانین پەنجەی تۆمەت بۆ کێ ڕابکێشین؟“.
ڕوونیشی کردەوە کە شەماڵ ئەحمەد لە بازگەکە ڕای نەکردووە و خۆی چووەتە سەر تەرمەکەی، بەڵکوو ”فیشەک بەر دڵی کەوتووە، ئەمەش مانای وایە کە لە بازگەکە دەرنەچووە و ڕووبەڕوو تەقەی لێ کراوە“. گوتیشی: ”ئەوەی ئێمەی زیاتر نیگەران کردووە، ئەوەیە کە ئەو بازگەیە سەریان لە ئێمە شێواندووە و نازانین کێ ئەو کەسەی ئێمەی کوشتووە؟“.
 سەرچاوەکان: باسنیوز و کوردستان٢٤

تعليقات