بەشی حەفتا و چواری مێژوو؛ یەکەم پەیدابوونی کتێبخانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا:

بەشی حەفتا و چواری مێژوو؛ یەکەم پەیدابوونی کتێبخانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا:
کتێبخانە چۆن دروست بوو و ئەو ناوە چۆن هاتە ناو ئەدبیاتی مرۆڤایەتییەوە؟ و لە چ سەردەمێکەوە هاتە ئاراوە؟ و لە چ شوێنێکی زەوین بۆ یەکەمین جار کتێب کۆ کرایەوە؟ لە سەر دەستی چ کەسانێک کتێبخانە دروست بوو؟ وڵام:
پاشا و کاهنەکان( پیاوە ئایینیەکان) بایەخیان بە کۆکردنەوەی دەقە بزماریەکان داوە بە تایبەتی دەقە ئاینی و ئەدەبیەکانیان ڕێک خستووە و لە شوێنی دیاریکراویان داناوە.. بەم شێوەیە ( کتێبخانە) پەیدا بوو.
کتێبخانەی پاشایانە لە (ئۆفەر) و (وەرکا) و (کیش) و (بابل) و نەمروود (کەلخو) دۆزرایەوە.
پاشای ئاشووری (ئاشووریانیبال) ٦٦٨-٦٢٦پ.ز تاتە قوڕەکانی لە هەموو شارەکانی عێراق کۆ کردۆتەوە، کتێبخانەیەیەکی لە کۆشکەکەی داناوە.
زیاتر لە بیست هەزار تابلۆی بزماری تێدابوو، کەسێک هەبوو بۆ ڕێکخستنی تاتە قوڕەکان ناوی( ئەمینداری تاتەکان( کتێبخانە)ی لێنراوە)، تاتە قوڕەکان لە ناو زەنبیلی قامیش یان سندووقی تەختە یان گۆزەی سورکراو دەپارێزرا. بە تەنیشتیەوە تابلۆیەکی بچووک(ناسنامە) بۆ ناساندنی تاتەکان و ناوەڕۆکەکانیان هەڵدەواسرا.







تعليقات