لە باشماخ زیاتر لە ٢٥ تۆن قەیسیی خراپ دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ، گەڕاندنەوەی زیاتر لە ٢٥ تۆن قەیسیی خراپی بۆ ئێران و لەناوبردنی ١٠تۆن شووتیی لە ماوەی دوو ڕۆژدا ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ڕای گەیاندووە “ڕێکەوتی ١٠/١٠/٢٠١٨پاش ئەوەی لەلایەن كارمەندانی بنكەی پشكنینی خۆراكی باشماخەوە پشكنین بۆ بارێك قەیسیی وشك كرا كە بڕەكەی ٢تۆن و ٣٠٠كیلۆگرام بوو، دەركەوت قەیسییەكە كرمی تێدایە و شیاو نییە بۆ بەكارهێنان”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە “دواتر لیژنەیەك بریاری گەڕاندنەوەی بارە قەیسییەكەی دا و گەڕێندرایەوە بۆ ئێران”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە “ڕۆژی ٠٩/١٠/٢٠١٨ش پاش ئەنجامدانی پكشنین بۆ بارێكی شووتی كە پێكهاتبوو لە ١٠تۆن و ١٠كیلۆگرام، دەركەوتووە شووتییەكە خراپە و شیاو نییە بۆ بەكارهێنان بۆیە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە بڕیاری لەناوبردنی درا”.






تعليقات