ڕێککەوتنی تورکیا دژ بە پەکەکە لە گەڵ یەکیتی نیشتیمانی لە بەغدا

ڕێککەوتنی تورکیا دژ بە پەکەکە لە گەڵ یەکیتی نیشتیمانی لە بەغدا.

لە چوارچێوەی پلانێک بۆ سنووردانان بۆ میلیشیا و هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەغدای پایتەختی عێراقەوە، لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دژی پەکەکە ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات.
 ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠١٨ مەولوود چاویشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و لە نێویاندا بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارە یەکێتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەکە ئاشکرا کرد، پلانێک هەیە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ڕۆڵی ئەو میلیشیا و هێزانە دابنێن کە لە عێراقدان و سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، ”یەکێکیش لەو لایەنانەی کە پلانی تەحجیمکردنەکە دەیانگرێتەوە، پارتی کرێکارانی کوردستانە“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا لە چوارچێوەی پلانەکەدا، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەغداوە و بەتایبەتیش بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلانەکەدا هاوکاریان بێت و لەبارەی ڕێوشوێنەکانی ”تەحجیمکردنی پەکەکە“ ڕێککەوتنیان لەگەڵدا بکات کە دوور نییە یەکێک لەو ڕێوشوێنانە، فراوانکردنی هێرشی سەر پەکەکە بێت لە قەندیل.

تعليقات