دزینى نه‌وتى كه‌ركووك بە هاوکاری یەکێتی بۆ ئێران له ڕێگاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌یه ئەنجام دەدرێت
دزینى نه‌وتى كه‌ركووك بە هاوکاری یەکێتی بۆ ئێران له ڕێگاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌یه و ئەو خیانه‌تكارانه ته‌نیا پاره‌ى حه‌مباڵییه‌كه وه‌رده‌گرن.
ماوه‌ى ساڵێكی تەواوە، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و گرووپی خیانه‌تى ١٦ی
ئۆكتۆبه‌رى ناو یه‌كێتی، نه‌وتى شاره‌كه ده‌دزن، به‌رپرسێكى حزبییش ڕای
ده‌گه‌یه‌نێت، ئەو گرووپە بۆ دزینى نه‌وتى كه‌ركووك شاره‌كه‌یان ڕاده‌ستى
حه‌شدى شه‌عبی كرد.
له‌م باره‌یه‌وه، عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی
پارتی، ڕای گه‌یاند: “سه‌رانی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی، ساڵێك
پێش ئێستا خیانه‌تێكى زۆر گه‌وره‌یان كرد، كه كه‌ركووك و ناوچه
كوردستانییه‌كانى دیكه‌یان ڕاده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی كرد، خه‌ڵكى ئه‌و
ناوچانه پێشتر له‌سایه‌ی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا تا ڕاده‌یه‌ك
حه‌سابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خیانه‌تكارانه كه‌ركووك و ناوچه‌كانى
دیكه‌یان خسته ژێر ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبی و خۆیانیان خسته به‌ر ڕه‌حمه‌تى
حه‌سه‌ن پلایس و ئه‌بو عزرائیل، ئه‌مه‌شیان بۆ دزینى نه‌وتى كه‌ركووك كرد،
شاره‌كه‌شیان خسته ژێر هه‌ژموونى عه‌سكه‌رتارى، ئێستاش دۆخى كه‌ركووك تا
ئه‌و ئه‌ندازه‌یه تێك چووه، كه جگه له كورد، پێكهاته‌كانى دیكه‌ى
شاره‌كه‌ش له دۆخى كه‌ركووك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ناڕازین، ئێستا
یه‌كێتى له كه‌ركووك به داری ماسیحه مه‌گه‌ر پارێزگارى له
باره‌گاكانیان بكه‌ن و ئەو خیانەتەش تا هەتایە وەک پەڵیەکی ڕەش بە
نیوچەوانی گرووپی خیانەتەوە دەمێنێتەوە“
ڕاشی گه‌یاند: “گرووپی خیانه‌تكارانى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، نیشتمانی كورد و
دۆزی ڕه‌واى گه‌لى كوردیان له مێشكدا نییه، ئه‌وان هه‌ر جاش بوونه و
پاڵنه‌رى ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌یان بۆ پاره بووه و ئێستاش دزینى نه‌وت له
ڕێگاى تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران هه‌یه و بۆ ده‌ربازكردنى نه‌وت بۆ ئێران
هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن. دزینى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران له ڕێگاى حه‌شدى
شه‌عبییه‌وه‌یه و ئەو خیانه‌تكارانه ته‌نیا پاره‌ى حه‌مباڵییه‌كه
وه‌رده‌گرن، ئه‌وان ته‌نیا حه‌مباڵیی بۆ حه‌شدى شەعبى ده‌كه‌ن”.
پێوه‌ند به‌م باسه، ئه‌میره زه‌نگه‌نه، ئه‌ندامی پێشووى په‌رله‌مانى
عێراق، ڕای گه‌یاند: “گرووپی خیانته‌كارانى ١٦ی ئۆكتۆبه‌رى ناو یه‌كێتی،
به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبی، نه‌وتى كه‌ركووك ده‌دزن و به‌ره‌و
ئێرانى ده‌به‌ن، ئه‌و كاره‌یان له ١٦ی ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا كاتێك كه
حه‌شدى شه‌عبی هه‌ر به هاوكاریى ئه‌و خیانه‌ته‌كارانه كه‌ركووكیان داگیر
كرد ده‌ستی پێ كردووه و ئێستاش داهاتى ئه‌و نه‌وته بۆ خۆیان ده‌به‌ن و
خه‌ڵكى شاره‌كه هیچ سوود لە نه‌وتى كه‌ركووك نابینن”.
هاوكات، ئه‌میره زه‌نگه‌نه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “پێشتر نه‌وتى
چه‌ند کێڵگه‌یه‌كى كه‌ركووك، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى و له ڕێگاى حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌نێردرایه ده‌ره‌وه، به‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌م سوودى
بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌بوو و هه‌میش حكوومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى پترۆدۆلاری
كه‌ركووكى بۆ شاره‌كه ده‌نارد، بۆ ئه‌وه‌ى له پڕۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كاندا خه‌رج بكرێت، به‌ڵام ئێستا نه‌وتى شاره‌كه هیچ
سوودێكى بۆ حكوومه‌ت و بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه‌ش نییه، قازانجی ئەو تاڵانییە
تەنیا بۆ سه‌رانى حه‌شدى شه‌عبی و خیانه‌تكارانى گرووپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌رە“.
پێشتر، فوئاد حوسێن، ئه‌ندامى لێژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نى
پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاندبوو: “به حوكمى ئه‌وه‌ى له دواى ١٦ى
ئۆكتۆبه‌ره‌وه كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕاوه‌ستێنراوه و
ئێستاش هیچ جۆره زانیارییه‌ك له‌باره‌ى چۆنیه‌تیی ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك
به ئێمه نادرێت، پێشتر ئێمه له ڕێگاى سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه یان
ڕاسته‌وخۆ خۆمان كارمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ناردنى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌كرد،
به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و زانیارییه‌كانمان له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تیى
ناردنى نه‌وتى كه‌ركووك لێ ده‌شارنه‌وه، پێشتر به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه له
ڕێگاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ڕۆیشته ده‌ره‌وه،
له‌به‌رامبه‌ردا بوودجه‌ى پترۆدۆلار ده‌درا به شاره‌كه، كه‌چی ئێستا
ئه‌وه نه‌ماوه”.
فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “به‌شێكى ئه‌و دۆخه خراپه‌ى كه له ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره هێنرایه سه‌ر كه‌ركووك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن بتوانن کۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق سوودیان له نه‌وتى كه‌ركووك بینیوه، هه‌موو عێراق له‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌چووه ڕێوه، تاوه‌كوو نه‌وت له باشوورى عێراق دۆزرایه‌وه، كه زیاتر له ٣٠ ساڵی پێ چوو، كه‌ركووكییه‌كان سوودیان لێوه نه‌بینی، به‌پێچه‌وانه‌وه داهاته‌كه‌ى زۆرجار بۆ سه‌ركوتكردنى كه‌ركووكییه‌كان خه‌رج كراوه”.
فوئاد حوسێن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “به‌شێكى ئه‌و دۆخه خراپه‌ى كه له ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره هێنرایه سه‌ر كه‌ركووك، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن بتوانن کۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن و حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق سوودیان له نه‌وتى كه‌ركووك بینیوه، هه‌موو عێراق له‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌چووه ڕێوه، تاوه‌كوو نه‌وت له باشوورى عێراق دۆزرایه‌وه، كه زیاتر له ٣٠ ساڵی پێ چوو، كه‌ركووكییه‌كان سوودیان لێوه نه‌بینی، به‌پێچه‌وانه‌وه داهاته‌كه‌ى زۆرجار بۆ سه‌ركوتكردنى كه‌ركووكییه‌كان خه‌رج كراوه”.
له ١٦ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی به رێككه‌وتن
له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتی، شارى كه‌ركووكیان داگیر كرد و
له‌و كاته‌وه جگه له تێكچوونى دۆخى ئه‌منیى پارێزگاكه، نه‌وتەکەی
ده‌دزرێت و به‌ره‌و ئێران ده‌برێت.
له‌پێش ١٦ى ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوودا، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگاى
بۆڕیی نه‌وتبه‌رى خۆیه‌وه نه‌وتى کێڵگه‌كانى هاڤانا و بای حه‌سه‌نى له
رۆژئاواى كه‌ركووك ده‌گواسته‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا و
داهاته‌كه‌ى ده‌كرده مووچه و ده‌یدا به فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى
كوردستان، هه‌روه‌ها مانگانه ١٠ میلۆن دۆلاریشی وه‌ك بودجه‌ى پترۆدۆلارى
شاره‌كه ده‌نارد بۆ كه‌ركووك، حكوومه‌تى عێراقیش له کێڵكه‌كانى نه‌وتى
خه‌بازه و زه‌مبووره‌وه نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرد.
Comments
Post a Comment