نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر هەژموونێکی یەکجار گەورەی ئێران دایە

نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر هەژموونێکی یەکجار گەورەی ئێران دایە.

نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ ڕای گەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژێر هەژموونێکی یەکجار گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە کە ئەو بە تەمەنی کاری سیاسیی خۆی، هەژموونی لەو شێوەیەی نەدیوە.
لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، جەیمز جێفری کە لە مانگی ئابی ٢٠١٨ەوە وەک نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپی سەرەکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دانراوە و چاوەڕێ دەکرێ لە ئایندەدا جێگەی برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بگرێتەوە، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک دەداتەوە کە پرسیبووی، بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، دوای کۆچی دوایی مام جەلال، ئێستا چۆن دەبینن ئەو دوو پارتە لە سلێمانی و هەولێر پێکەوە هەڵبکەن؟
جیمز جێفری لە وەڵامی پرسیارەکەدا ئاشکرای کردووە: ”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا بەسەر چەندین پارچەدا دابەش بووە، لەژێر هەژموونێکی یەکجار زۆر گەورەی ئێراندایە، بە ڕادەیەکە کە من بە تەمەنی کاری سیاسیم هەژموونی لەو شێوەیەم نەدیوە“.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو هاریکارییەی ئێستا لە نێوان یەکێتی و ئێراندا هەیە، لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ساڵانی نۆوەدەکانیش زیاترە و ئەو کاتە هەرچەندە هەردوو پارت لە شەڕدا بوون، بەڵام بواری هاوپەیمانێتیکردنیان هەبووە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ”هەماهەنگی و کاری هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە کوردستاندا، بە شێوەیەکە، تەقەبولی خیانەت ناکرێ“.
ئەم هەڵوێستەی نێردە تایبەتە تازەکەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەو چەند کەسەی لە پاش کۆچی دوایی تاڵەبانییەوە دەسەڵاتی حزبەکەیان گرتووەتە دەست، دەیانەوێ سەردانەکانی برێت مەکگۆرک بۆ لای ئەوان، وەک بەڵگەی ڕازیبوونی ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و ئێران بخەنە ڕوو.

تعليقات