چاودێرێكی سیاسیی ئیسرائیلی، ئاشكراى ده‌كات، كه هۆكارى ڕقبوونه‌وه‌ى
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌نقه‌ره له ته‌ل ئه‌بیب، ئه‌وه‌یه، ئیسرائیل به‌گه‌ل و
حكوومه‌ته‌وه پشتیوانى له گه‌لى كورد ده‌كه‌ن.
ئیدی كووهێن، چاودێری سیاسی ئیسرائیلی، له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ
كه‌ناڵى “رووسیا توده‌ى”ى په‌خشى زمانى عه‌ربى، له‌باره‌ى بۆردوومانكردنى
سووریا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ڕای گه‌یاند: “هه‌واڵگرى ئیسرائیلی
زانیارى پێگه‌یشت، كه ئێرانییه‌كان چه‌ك بۆ حزبوڵڵاى لوبنانى
ده‌گوازنه‌وه، بۆیه ئه‌و چه‌كانه بۆردوومان كرا”.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و ئیسرائیل، ئاشكراى كرد، كه
له‌پشت په‌رده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه،
گوتیشی: “به‌م نزیكانه ده‌بیستن، كه باڵیۆزی ته‌ل ئه‌بیب ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌نقه‌ره”.
ئه‌و چاودێره ئیسرائیلییه، باسى له‌وه‌ش كرد، كه ده‌سه‌ڵاتدارانى
توركیا، هاوشێوه‌ى سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌ب له میدیاكنه‌وه جنێو
به ئیسرائیل ده‌ده‌ن و له‌پشت په‌رده‌شه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان باش
ده‌كه‌ن، گوتیشی: “ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، خوێنى فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و
سوورییه‌كانى به‌لاوه گرنگ نییه، به‌ڵام ئه‌وان ڕقیان له‌ئێمه‌یه،
چونكه ئێمه وه‌كو گه‌لى ئیسرائیل و حكوومه‌تیش، پشتیوانى له‌كورد
ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش هۆكارى ڕقبوونى توركیایه له ئیسرائیل”.
Comments
Post a Comment