ئاراس عوسمان، ناسراو به ئاراسی شێخه، ئه‌و كه‌سه‌ی له
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له خاوه‌ن نانه‌واخانه‌یه‌ك ده‌دات و “سووكایه‌تی
پێده‌كات”، له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و
په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له رۆژی ١٣ی
ئه‌یلووله‌وه ده‌ستگیركراوه.
تۆمه‌ته‌كانی
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ده‌یان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و
تۆمه‌تباره تۆماركراون و چه‌ندین جاریش مه‌فره‌زه‌كانی ئاسايش و پۆلیسی
سلێمانی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنییان داوه، به‌ڵام به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه،
له‌لایه‌ن “به‌رپرسێكی دیارى سلێمانی”ه‌وه داڵده دراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه خزمی “شه‌هیدێكی فه‌رمانده‌ی
یه‌كێتییه”، به‌رپرسه‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی ١٠٠سكاڵای زاره‌كی خه‌ڵك، لای
خۆی ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئازادی كرد.
هۆكاری ده‌ستگیركردنی
سه‌رچاوه‌كه به كوردستان ٢٤ی راگه‌یاند، “ئاراس عوسمان”، مامه‌ڵه‌ی
ئۆتۆمبێلی له‌گه‌ڵ خزمێكی ئه‌واندا كردووه، سه‌ره‌تا ئاراس ئۆتۆمبێلێكی
جۆری تیۆیۆتا هایلۆكس – پیكاپ (كه به مه‌رزیه ناسراوه) و “دزیاری”
بووه هێناوه و به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆل سه‌ودایان پێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پیكابه‌كه دزیاری بووه و له
سلێمانی به ساڵیانه‌وه (سه‌نه‌وی) دزرابوو، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت،
ئه‌وان نه‌یانزانیوه دزیارییه بۆیه پیكابه‌كه و بڕی ٧هه‌زار دۆلار (٧٠وه‌ره‌قه)یان لێوه‌رگرتووه و له به‌رامبه‌ریشدا نیسان پاترۆله‌كه‌یان
پێداوه، كه مۆدێلی ٢٠١٦یه و به “بێریڤان” ناسراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك بۆ به‌ناوكردنی
ئۆتۆمبێله‌كه ده‌چنه سلێمانی، له‌وێ پۆلیس ده‌ست به‌سه‌ر پیكابه‌كه‌دا
ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی ٤رۆژ ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی
ئۆتۆمبێله‌كه دزیاری بووه و خاوه‌نی یه‌كه‌می سكاڵای تۆمار كردووه.
له‌ولاش “ئاراس عوسمان”، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ئه‌وانی كه له‌به‌رامبه‌ر
پیكاب و ٧ هه‌زار دۆلاره‌كه وه‌رگرتووه، به كه‌سێكی ده‌فرۆشێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئێستا ئه‌وان خاوه‌نی هیچ یه‌كێك له
ئۆتۆمبێه‌كان نین و بوونه‌ته قوربانی “كرده‌وه‌كانی ئاراس”، چونكه
پێكابه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و پاترۆله‌كه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی ئێستا
له‌لایه‌تی ده‌ڵێت كڕیومه.
روونیشی كرده‌وه، ئێستا ئه‌وان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن سكاڵا تۆماربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریبگرنه‌وه.
چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان خزمی شه‌هیدێكی فه‌رمانده‌ن،
توانیویانه “گوشار” بخه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی و
تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وان له نزیكه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا زانیاری
له باره‌ی شوێنی تۆمه‌تباره‌كه بزانن، تا دواجار بۆیان ده‌ركه‌وتووه
له چه‌مچه‌ماڵه و به نیازه بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه زانیاری‌یان داوه‌ته
پۆلیس و ئاسایش.
پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، رۆژی ١٣ی ئه‌یلوول/ سێتێمبه‌ری ٢٠١٨،
مه‌فه‌ره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا و توانییان ئاراس عوسمان،
بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نابێت خۆی راده‌ستی پۆلیس و ئاسایش بكات و
ته‌قه‌یان لێده‌كات، له ئاكامیشدا، پۆلیسێك و ئاسایشێك بریندار ده‌كات و
خۆیشی به برینداری ده‌ستگیر ده‌كرێت.
Comments
Post a Comment