یەکێتییەکان بە هاوکاری وڵاتانی دەرەوە دەیانەوێت بەربەستێک لە بەردەم “پارتی”دا دروست بکەن.

خێزانی قوباد تاڵەبانی بە ڕەگەز جوولەکەیە و یەکێتیش باسی جوولەکە بوونی فواد حوسێنی کاندیدی پارتی دەکات.

نووسەرێکی کورد ژمارەیەک ھۆکار باس دەکات و رایدەگەیەنێت، کە بەھۆیانەوە رێککەوتننامەی ستراتیجیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتایی ھات.
ھۆشەنگ ئۆسی، نووسەری ناسراوی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە، یەکێتی خیانەتی لە پارتی کردووە، بۆیە رێککەوتننامەکەی نێوانیان کۆتایی ھاتووە.
ھۆشەنگ ئۆسی ھەروەھا رایگەیاندووە، فواد حوسێنی کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەھێزترە لە بەرھەم ساڵحی کاندیدی یەکێتی، بۆیە ئەو حزبە ھەوڵ دەدات بە ھێرشکردنە سەر ژیانی تایبەتی فواد حوسێن، شکست بەو ھەوڵەی پارتی بھێنێت.
ئۆسی پێی وایە رێککەوتننامەی ستراتیجی کۆتایی ھاتووە، چونکە؛
– ئاستی جەماوەریی و سیاسیی یەکێتی گەڕاوەتەوە دوواوە و بە پێچەوانەوە ئاستی جەماوەریی و سیاسیی پارتی فراوانتر بووە.
– خیانەتی یەکێتی لە پارتی، کە لە چەند بارێکدا ئەنجامی داوە، لەوانە:
١/ ھاوکاریکردن و داواکردنی یەکێتی لە حکوومەتی عێراق بۆ بڕینی بەشەبودجەی کوردستان.
٢/ رادەستکردنی کەرکووک بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
٣/ ھەستکردنی پارتی بەوەی بە بەردەوام بوون لە رێککەوتننامەی ستراتیجی، یەکێتی لەو تاوانانە پاک دەکاتەوە کە وەک ”غەدرێکی سیاسی“ لە بابەتی ڕیفراندۆم و کێشەی کەرکووکدا کردی.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بە تویتێکی ھیوا تاڵەبانی، برازای جەلال تاڵەبانی کردووە، کە رایگەیاندبوو، ھاوسەری فواد حوسێن جوولەکەیە و پرسیاری ئەوەی کردبوو، کە ”ئایا ھاووڵاتییانی عێراق قەبوڵ دەکەن خانمی یەکەمی وڵاتەکەیان جوولەکە بێت؟”.
ھۆشەنگ ئۆسێ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ھیچ گومان لەوە نییە، ھیوا تاڵەبانی لەخۆوە ئەو پرسەی نەورووژاندووە، بەڵکوو کەسێک ھەبووە ھانی بدا بۆ ئەو ورووژاندنە، لەکاتێکدا ھاوسەری قوباد تاڵەبانیی کوڕی سکرتێری کۆچکردووی ئەو حزبە، کچی ملیاردێکی جوولەکەیە و لایەنگرێکی سەرسەختی ئیسرائیلە.

تعليقات