ئێران لە بۆردومانکردنەکەی بارەگاکانی هەر دوو حیزبی دیموکرات لە کۆیە سەکۆ مووشەکییەکەی سلێمانی بەکار هێناوە

 ئێران لە بۆردومانکردنەکەی بارەگاکانی هەر دوو حیزبی دیموکرات لە کۆیە سەکۆ مووشەکییەکەی سلێمانی بەکار هێناوە


کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بۆردومانکردنەکەی کۆیە، ئەو سەکۆ مووشەکییەی بەکار هێناوە کە لەم دواییانەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دایناوە.

پاش ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بنکە و بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکراتی لە شاری کۆیە بۆردومان کرد. کەمێک لەمەوبەر، عەلی جەوانمەردی، ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی (دەنگی ئەمریکا) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاشکرای کرد کە لەو بۆردومانەدا، بۆ یەکەمین جار، سەکۆی مووشەکیی ئێران لەنێو خاکی باشووری کوردستان کەڵکی لێ وەرگیراوە.

پێشترگوترا بوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەکۆیەکی مووشەکی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە، بەڵام جەلالی شێخ کەریم، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەوەی ڕەت کردبووەوە کە سەکۆیەکی مووشەکیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.

تعليقات