ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بە ناو مەدەنی ئیرانی تێکشکاند کە ویستیبووی چەک و تەقەمەنی بگوازێتەوە بۆ نیو خاکی سووریا.

ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بە ناو مەدەنی ئێرانی تێکشکاند کە ویستیبووی چەک و تەقەمەنی بگوازێتەوە بۆ نێو خاکی سووریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی ئەیلوول، کەناڵێکی ئیسرائیلی رایگەیاند، دوێنێ شەو ئیسرائیل چەند پێگەیەکی ستراتیژیی و گرنگی لە فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی بۆردومان کردووە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کەناڵی "عیبری دووەم"ی ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی گرنگیان بەدیکرد لە ناو جەرگەی فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی، گرنگترینیان فڕۆکەیەکی ئێرانی لە جۆری "بۆینگ"، دوای چەند کاتژمێرێک لە نیشتنەوەی ئەو فڕۆکەیە لەو فڕۆکەخانە.
کەناڵەکە ئەوەشی زیاد کرد، وا بڕیاربوو ئەو فڕۆکە ئێرانییە چەک بگوازێتەوە بۆ رژێمی بەشار ئەسەد و، میلیشیا شێعەکانی سەر بە ئێران کە شان بەشانی هێزەکانی سووریا شەڕ دەکەن.
کەناڵەکە لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی رایگەیاند، ئەو هێرشەی دوێنێ شەوی ئیسرائیل، كۆگایه‌كی چه‌كی له‌ نێو فڕۆكه‌كه‌ كرده‌ ئامانج، هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی كارخانه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی چه‌كی بۆردومان كرد، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ لۆگۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان "یۆئێن"ی لێدابوو له‌گه‌ڵ لۆگۆی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی جیهانی "دی ئێچ ئێڵ" له‌سه‌ر پشتی فڕۆكه‌كه‌ نه‌خشێنرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ چاودێری بشارنه‌وه‌.

تعليقات