مەلا کرێکار: کۆمەڵی ئیسلامی وێنەی بارەگاکانی دیموکراتی دایە ئێران و تۆپباران کران

مەلا کرێکار: کۆمەڵی ئیسلامی وێنەی بارەگاکانی دیموکراتی دایە ئێران و تۆپباران
کران

لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەنساڕولئیسلام ئاشکرای کردووە، عەلی باپیر لە ناوچەی سەرئەشکەوتان لە (بێتوات)ە، ”بەناوی خەڵوەتگرتنەوە“ چووەتە ئەشکەوتێک، بەڵام ”خەڵکێک چوون بینییان لەگەڵ ئاغای شەهلایی دانیشتووە کە پیاوی قەرارگەی ئێران بوو و پاشان بوو بە باڵیۆزی ئێران“.

مەلا کرێکار ئەوەشی درکاندووە کە هەر دوای سەردانەکەی عەلی باپیر، ”حەسەن بابەکر وێنەی بارەگاکانی ئێرانی گرت و بۆی بردنەوە، بۆیە ئێران کۆیەی مووشەکباران کرد“.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لە خۆیەوە ناڵێت کۆمەڵی ئیسلامی سەر بە ئێرانە و ڕوونی دەکاتەوە: ”ئێمە بۆ ناڵێین کۆمەڵ سەر بە مالیزیایە؟ بەڵکوو کۆمەڵ سەر بە ئێرانە، یەکگرتوو پەیوەندی لەگەڵ تورکیا هەیە و پەیوەندییان بەهێزە، بەڵام سەر بە تورکیا نییە. تورکیاش لەوە ئیزعاج بووە“.

هەر لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا مەلا کرێکار دەڵێت: ”سۆران عومەر، حاجی بیلال، حەسەن بابەکر و خەڵکانێکیتر کە چوونەتە پەرلەمانی کوردستانەوە، بە پڕۆژەی ئێرانەوە چوون“.

تعليقات