ئەم شەڕە لە عەفرینیش تێدەپەڕێت و شەڕی ووڵاتانی زلهێز بە دووای خۆیدا دەهێنێت.

ئەم شەڕە لە عەفرینیش تێدەپەڕێت و شەڕی ووڵاتانی زلهێز بە دووای خۆیدا دەهێنێت.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێن تاکوو هەموو لیواکان و پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان یەک نەبن ئەو پارەیەی کە بڕی ۲۰۰ ملیۆن دۆلارە نادرێت بە پێشمەرگە.
بۆیە بە سەردانی شاندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ عیبادی بە تەمایە پێگەی کورد و پێشمەرگە سووک بکات و لە وڵاتانی ڕۆژئاوای کە ئێستا دوژمنی سەرەکی ئێرانن دووریانبخاتەوە و بیانکات بە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ڕووسیاش دەڵێ ئەمریکا کورد وەکوو کارتی فشار بەکار دێنێت بۆ وڵاتانی ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا، بۆیە تورکیا لەوە تووڕەیە و ئێمەش مەیدانمان چۆل کرد، لە ڕاستیدا توریکا شەڕی کورد ناکات شەڕی ئەمریکا دەکات.
پسپۆڕانی ڕۆژئاوای دەڵێن ئەم ئاگرە لە سووریاوە تەشەنە دەسێێنێت و لە عەفرینیش تێدەپەڕێت و شەڕی ووڵاتانی زلهێز بە دووای خۆیدا دەهێنێت.

تعليقات