شێست و شەش؛ سەرەتای هاوبەش دۆزینەوە یان (فرە خوایی):

مەبەست ئەوەیە کە خواوەند بە مرۆڤ بشوبهێنن، زۆربەی سیفەت و خەسڵەتەکانی مرۆڤ بخەنە پاڵ خواوەندەوە
ئەلف: دانیشتوانی دۆڵی دوو ئاوان دوور بوون لە سەرەتای یەکتا پەرەستی، ئەوان وایان بیر دەکردە کە خواوەندێکی زۆر حوکمیان بەسەر دەکات و گەردوون دەبات بەڕێوە، هەموو خواوەندەکانیش چۆن یەک نەبوون بە ڕووی گرنگیەوە. هەندێکیان ڕۆڵی لاوەکیان هەبوو، بۆیە پەرستگاکانیان بچووک لە گۆشەیەکی شاردا بنیات نرابووهاوکات بایەخی زۆریان بە پەرستنی هەندێک لە خواوەندەکان دەدەن، وەکوو خواوەندی (ڕۆژ).

بە؛ سەرەتای وێکچوون:

مەبەست ئەوەیە کە خواوەند بە مرۆڤ بشوبهێنن، زۆربەی سیفەت و خەسڵەتەکانی مرۆڤ بخەنە پاڵ خواوەندەوە، چ لە ڕووی شێوەی جەستە و ئەندامەکان یان لە ڕووی هزروسۆز و هەستەکانەوە. خواوەندەکان بە بۆچوونی مرۆڤی ئەو سەردەمە دەخۆن و دەخۆنەوە، ڕەکەبەری و خۆسەویستی و ژن دەهێنن، خۆشی دەکەن و نیگەران دەبن، پەیوەندی کۆمەڵایەتیان هەیە، کۆدەبنەوە بڕیار دەدەن، لەوەیە جیاوازی ڕاوبۆچوون بکەوێتە نێوانیان.



ئەنجومەنی خواوەندەکان لە لایەن خواوەند(ئانۆ) خواوەندی ئاسمان سەرۆکایەتی دەکرا، بە گوێرەی بیروڕای عێراقیە دێرینەکان.
بەڵام خواوەندەکان بەوە لە مرۆڤ جیا دەکرێنەوە، ئەوان (نەمرن)، هەرچی مرۆڤە دەمرێت. لە داستانی(گەلگامش)دا هاتووە کە خاوەنی مەیخانە بە شای وەرکا (گەلگامش) دەڵێت:
((بۆ کوێ کۆشش دەکەیت گەلگامش؟
ئەو ژیانەی کە عەوداڵیت نایبینیتەوە، چونکە خواوەندەکان کاتێک مرۆڤیان خەڵق کرد مردنیان بۆ کردە قەدەر ژیانیش بۆ خۆیان)).
بۆ جیاکردنەوەی خواوەندەکان لە مرۆڤ، پەیکەرسازان، گوێ و چاوی خواوەندەکانیان زێدەبەدەر قەبەو مەزن پیشاندەدا، کە نیشانەی ژیری و دوربینی خواوەندەکانیان بووە.
لە سەری خواوەندەکان تاجی پیرۆزیان دادەنا، بەگشتی پەیکەری خواوەندەکان لە پەیکەری پاشا و فەرمانڕەواکان گەورە و مەزتر بوو.
جیم؛ بەردەوامبوون:
دانیشتوانی دۆڵی دوو ئاوان بە درێژایی چاخە مێژووییەکان بیروباوەڕی ئایینی خۆیان پاراست. هەرچەند وڵاتەکەیان دەروازەی تێپەڕبوونی دەیان نەتەوە بوو، ئەوان هەمان خواوەندەکانی خۆیان، کە لە سەردەمی سۆمەریەکان بۆ مابوو دەپەرەست بێ ئەوەی گۆڕانی بنەڕەتی بە سەربێ، تەنانەت پەرستگاکانیشی بە هەمان هێلکاری و شێوە مابوو، ئاهەنگ و دروشمە ئاینەکانیشیان وەک خۆی مابوو.

تعليقات