کوردەواری گوتەنی فارس بۆ دەنگ تورک بۆ ڕەنگ کورد بۆ جەنگ.

تورکیا پێش وەخت دەنگی حیزبەکانی باشووری کوردستانی بە تەهدید و پارە و پەیمانی زریق و بریق کپ کردووە.
تورکیا پێش ئەوەی شەڕی کوردستانی ڕۆژئاوا دەستپێبکات بیانووی ئەوە بوو کە ئێمە دەزانین بەڕێوەبەرانی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە دەست لایەنگرانی (پەکەکە)وە بەڕێوە دەبرێت بۆیە چەند مانگ پێش هێرش کردنە سەر شاری عەفرین تورکیا پاریەکی زۆری تەرخان کرد بۆ ناوزڕاندنی پەکەکە و دوورخستنەوەی حیزبەکانی باشووری کوردستان بە تایبەت “پارتی” و حیزبە “ئیسلامیەکان” هەروەها وڵاتی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای و تاوانبارکردنی پارلەمەنتارانی کوردی باکووری کوردستان لە پارلەمانی تورکیا کە گۆایە تاوانە لایەنگری پەکەکە بکرێت و باس لە پەکەکە بێتە ئاراوە.

بەس لەبەر تاوانی کوردبوونە کە “ئاک پارتی” کە حیزبی ئەردۆغانە دەستی داوتە ئەم هێرش کردنە سەر شاری عەفرینە. وە تورکیا پێش وەخت دەنگی حیزبەکانی باشووری کوردستانی بە تەهدید و پارە و پەیمانی زریق و بریق کپ کردووە، ئەگیانا ئەگەر بێتو دژی تورکیا بجوولێنەوە ئەوا ئەو سەروەت و سامانەیان کە لە تۆرکیایە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و پەیوەندی ئابووریان لەگەڵ تورکیادا نامێنێت.
باشە کاک نەچیروان بارزانی لە قسەکانی چەند ڕۆژ پێش ئێستایدا گوتی نابێ هیچ هێزێکی چەکدار خاکی هەرێمی کوردستان بکاتە شوێنی ململانێ و شەڕ و پێکدادان دژ بە وڵاتانی جیرانمان وەک ئێران و تورکیا، باشە بۆ دسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ناتوانن پێش ئەو هەموو “میت” و “پاسدار” و “حەشدی شەعبی”یە بگرن کە ئازادانە و بێباکانە دێنە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان و کاری تیرۆریستی و تێکدەرانە دژی گەلی کورد ئەنجام دەدەن و دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و هێشتا ئەوان لە چاو دسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هەر برا توک و عەرەب و فارسەکانمانن و دەبێ جیرانەتیان بپارێزرێت و پارێزراوبێت.

تعليقات