داهاتی شەڕەکانی تورکیا دژ بە خودی کورد بە کوردستانی باشوور دابین دەکرێت.

پارەی ئەم شەڕەی تورکیا کە ئێستا دژ بە کورد دەکرێت هەر لە گیرفانی کورد کۆکراوەتەوە.
لە باشووری کوردستان سەدا هەشتای فلیم و دراماکانی تورکیا لە لایەن بازرگانەکان و مێدیاکاران و کاناڵە کوردیەکانەوە دەکڕدرێت و کلتوور و زمان و داب ونەریتی تورک
دەرخواردی ئەم گەلە بێ نیشتیمانە دەکرێت و پارەی ئم هەموو دراما و فلیمانە بەرەو تورکیا دەنێردرێتەوە و کلتوورێکی سەقەتی تورکیا لە نێو خەڵکەی کورد دا بە جێ دەمێنێت.
با هەر کوردێکی بە شەرەف بە جێگەی ئەوەی خولیای ئەم جۆرە فلیم دراما و زمانە بیگانانە بێت لە ڕاست خۆیەوە دەست بکات بە پووچەڵکردنەوەی ئەم جۆرە پیلانانەی دوژمن کە ئامانجیان تێکدانی شیرازەی بنەماڵە و دابو نەریت و خەبات و زمانی…..هتد کوردیە.
با ئەو قوتابخانە و کارگە و مێدیایانە دابخرێن کە ئامانجیان تێکدانی یەکڕێزی ماڵ کوردە و ئاواتیان جێبەجێکردن و دابەزاندنی کلتووری بێگانەیە لە کوردستان.

ئەوەتا ئەو ئەکتەرە تورکیانەی شەو و ڕۆژ لە تیڤیەکانی کورد پەخش دەکرێت پشتگیری تورکیا دەکەن دژی عەفرین







تعليقات