نەچییروان بارزانی: نابێ هیچ هێزێکی چەکدار خاکی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.

نەچییروان بارزانی: نابێ هیچ هێزێکی چەکدار خاکی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران و جیرانەکانمان.
نەچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەریکن خەباتی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەمیشە دژ بە ئێران دەوەستێنن. ئەم سەردانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و بەغداد و پاشان ئێران سەردانێکی بە قازانجی بوو بۆ دوژمنانی کورد و پاشگەز بوونەوەی کورد لە دەسکەوتەکانی و پەشیمان بوونەوە لە سەربەخۆی هەتا هەتای بە بۆنەی مووچەوە.
بەغدا بە بۆنەی مووچەوە هەرێمی کوردستانی مەجبوور کردووە خەباتی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕابوەستێنێت، مەرجی دانووستان و لێک تێگەیشتنی هەولێر و بەغدا وای کردووە هەرێمی کوردستان دان بەسەر هەموو کردەویەک دابنێت کە لە خیانەت بەرامبەر بە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە نزیک بێت.
نەچیروان بارزانی لە قسەکانی ئەمڕۆیدا گوتی نابێ بە هیچ شێوەیەک هیچ هێزێکی چەکدار خاکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و جیرانەکانی ترمان.




تعليقات