شێست و چوار: کارگێڕی پاشاکان لە سەردەمی حامورابی

بەرامبەر بە پەەرەسەندنی دەسەڵاتی (کۆشک) و (پاشا) دەسەڵاتی (پەرستگا) و(کاهین) ڕووی لە کزبوون کرد و لە کاروباری دونیایی دوورخرانەوە.
کارگێڕیی
پاشا بە تەنها هەموو کارەکانی پێ هەڵنەدەسووڕا، بۆیە پێویست بوو هەندێک لە میرە نزیک و خزمەکانی خۆی یارمەتی بدەن. بەتایبەتی پاش فراوانبوونی سنووری دەوڵەت و زاڵبوون بە سەر دەڤەرەکانی دەورووبەری دۆڵی(دووئاوان).
پاشا دێرینەکانی عێراق لە وڵاتی بابل و ئاشوردا شێوزای کارگێری مەرکەزیان بەکار دەهێنا پاشا وڵاتی دەکردە چەند یەکەیەکی کارگێڕی، بۆ هەر یەکەیەک پاشایەکی دادەنا ڕاستەوخۆ بە خودی پاشا گەورە گرێدرابوو..یان لەو فرمان و دەسەڵاتی وەردەگرت.
پاشاکان بنەماڵەی “ئووری سێیەم” پەنایان بە گواستنەوەی میری شارەکان بردووە. واتا حاکمی ماوە ماوەیەک لە شارێکەوە دەگوازرایەوە شارێکی دی، لە ترسی ئەوەی نەک پەیوەندی بە خەڵکی ناوچەکەوە پتەوبکات و لایەنگری بکەن بۆ جیابوونەوە.



فەرمانڕەوای شار دەبوایە لە هەموو شتێکدا پاشای گەورە ئاگاداربکات، لە کاتی ڕوودانی کارەساتێکی سرووشتی یان لەکاتی ڕوودانی هێرشێکی دوژمناندا.
لەسەردەمی پاشای بابل(حەمورابی ١٧٩٢- ١٧٥٠)پ.ز مەرکەزیەتی دەوڵەت پەرەی سەند، کۆشکی پاشا بۆتە سەرچاوەی یەکەمی دەسەڵاتی(سیاسی و کارگێڕی و دارایی) و فەرمانبەران و کارگێڕان کارەکانیان لە کۆشکدا ئەنجام دەدا. حەمورابی هەردوو دەسەڵاتی لێک جیاکردەوە.
بەرامبەر بە پەەرەسەندنی دەسەڵاتی (کۆشک) و (پاشا) دەسەڵاتی (پەرستگا) و(کاهین) ڕووی لە کزبوون کرد و لە کاروباری دونیایی دوورخرانەوە.
فەرمانڕەوای شار نازناوی(ڕبینام)ی هەڵگرت. بە مانای (پارێزگا یان سەرۆکی شارەوانی)دێت.
پاشا نوێنەری خۆی بۆ هەرێمەکان دەنارد بۆ ئەوەی لە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی کار و چالاکیەکان بە ئاگا بێت.. هەندێک جار دەبوایە فەرمانڕەوای شار دەست و برد بانگهێشتی کۆشکی پاشا بکرێت بەمەبەستی ڕاپرسی و وەرگرتنی فەرمان لە پاشاوە.



ئەمەش نموونەیەکە لەو شیوازە(حەمورابی)یە لەگەڵ ئەو کار بەدەستانەی بەکاری هێناوە.((بەسین ئەدنیام بڵێ، حەمورابی دەڵێت: بە گەیشتنی نامەکەم، ڕاستەوخۆ ڕوو دەکەیتە بابل و لەپێش پاشا بەبێ دواکەوتن ئامادە دەبیت)).
کارگێری وڵات لەسەردەمی (کاشیەکان) پەرەدەستێنێت، وڵات دابەش بوو بە سەر (٢٠) هەرێم، فەرمانڕەوای (هەرێم) بەرپرس بوو لە کۆکردنەوەی( باج) و چەسپاندنی یاسا و پاراستنی هێمنی و ئاسایش.
سیستەمەی کارگێڕی لەسەر دەمی ئاشووریەکان لە ڕووی ڕێکخستن دەگاتە پلەی پێشکەوتن، ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و میرەکان یارمەتی پاشایان داوە، فەرمانبەرانبەرێتی لەو ماوەیە دەبێت(پشتاوپشت)، فەرمانڕەوایی یەکەمی کارگێڕی دەبوایە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ڕاستەوخۆ بۆ پاشا بنێرێت.
ئاشوریەکان سیستەمی(پۆستە)یان پەرەپێدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەخێرایی گەیشتنی فەرمانەکانی پاشا بۆ فەرمانڕەواکانی یەکە کارگێڕیەکان. هەروەها نوێنەرانی پاشا بۆ پشکنین سەردانی هەرێمەکانیان دەکرد.
هەرچەندە کاروباری پەرستگاکان لەلایەن پیاوە(کاهن)ەکانەوە بەڕێوە دەچوو، بەڵام بنیاتنان و نۆژنکردنەوەی پەرستگاکان هەر لە ئەستۆی پاشاکان بوو.

تعليقات