ڕێکخراوی ئایپاک چــیە ؟

بەگوشاری ئایپاک هێرش کرایە سەر عێراق و لەساڵی ۲۰۱۲ دا ئەمەریکا ناچار کرا سزا ئابووریەکان بسەپێنێ بە سەر ئێراندا.


ئــەو ڕێکخراوەیە کە دەستیگرتووە بەسەر زلهێزترین وڵاتی جیهان دا!
*کۆمیتەی کاروباری گشتی نێوان ئەمەریکاو ئیسرائیل کورتکراوەکەیەتی* .
ڕێکخراوی ئایپاک ڕێکخراوێکی ئیسرائیلیە و ئامانجی دروستکردنی (پەستان و گوشار)ە لەسەر ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی ئەمەریکا لە هەر پرس و بابەتێک کە لە گەڵ سیاسەت و ئامانجەکانی ئیسرائیل یەک نەگرێتەوە .
ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ۱۹٥۱ لەلایەن “ئاشیعیا سی کینین” کە (کارمەندێکی وەزارەتی دەرەوە)ی ئیسرائیل بوو بە ئامانجی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دامەزرێنرا و سەرەتا ناوی کۆمیتەی “زایۆنیست – ئەمەریکا” بوو بۆکاروباری گشتی ، لە ساڵی ۱۹٥۳ لە سەردەمی سەرۆک “دوایت ئایزەنهاوەر ۳٤رەمین” سەرۆکی ئەمەریکا بەهۆی تێوەگڵانی ئەو ڕێکخراوە بەگوشاری ڕاستەوخۆی لەسەر سەرۆک “ئایزەنهاوەر” خرایه ژێر لێکۆڵینەوە و کارەکانی هەڵپەسێردران ، بەڵام دواتر ناوی خۆیان گۆڕی و وشەی “زایۆنیستیان” کرد بە وشەی ئیسرائیل و بەو ناوە نوێیەوە جارێکی تر دەرکەوتنەوە .
سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوی ئایپاک ناوی “لیلیان بینکۆس” ە و یەکێکە لە هەرە بەهێزترین ڕێکخراوەکانی (لۆبی) کردن لە ئەمەریکا بۆ (بەرژەوەندی ئیسرائیل) ، بە گوێرەی سەرچاوەکان ئایپاک زیاتر لە ۱۰۰هەزار ئەندامی هەیە لە سەرتاسەری ئەمەریکا کە هەموویان شارەزان لە پەیوەندی کردن و ڕاکێشانی خەڵکی بۆ
ژێر باوەڕەکانی خۆیان و ۱۷نوسینگەیان هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا و کەسیش بە تەواوەتی شوێنیان نازانێت و شوێنیان نەزانراوە!
“وشەی لۆبی بەواتای سیاسەت دێت ←ئامادەکار “
دروشمیان بریتییە لەوەی سەرەبەستن لەهەر کارێک لەبەرامبەر ئەوانەی ڕێگری دەکەن!
له ئەمەریکا گرووپەکانی (گوشار دروست کردن و لۆبی کردن) لە کاتی هەڵمەتی (هەڵبژاردن) “پارە” پێشکەشی کاندیدەکان دەکەن تا لە دوای دەرچوونیان پشتیوانی لە سیاسەتی ڕێکخراوی لۆبی کردن بکەن ، بەڵام ڕێکخراوی ئایپاک تەواو پێچەوانەیە دەبێت ئەو کەسانەی کە خۆیان کاندید دەکەن تەواو پشتیوانی ئایپاک بکەن پارە بەو ڕێکخراوە بدەن ، چونکە هەرکات ئایپاک پشتیوانیان بکات دەرچوونیان “مسۆگـــــەرە” !!
هەموو کاندیدانی کۆنگرێس و پۆستە گرنگەکانی ئەمەریکا تەنانەت سەرۆکی ئەمەریکاش پێویستیان بە پشتیوانی ئایپاک هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکانیان.
بۆیەکەم جار ئەو ڕێکخراوە لە گەڵ “جیمی کارتەر” ۳۹هەمین سەرۆکی ئەمەریکا بەڕەسمی کۆبوویەوە بەهۆی ئەوەی ئەوان هێزێکی سەرەکین لە داڕشتنەوەی سیاسەتی ئەمەریکا لە مەڕجیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی .
لە ساڵی ۱۹٨۰ “تۆماس داین” بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی ئایپاک هەڵمەتێکی لە نێو گەلی ئەمەریکا دەست پێ کرد دەرکەوت کە بەهێزترین بنکەی جەماوەری هەیە تەنانەت لە پارتی دیموکرات و کۆماریەکانیش خۆشەویست ترە و قبوڵ کراوترە.
لەساڵی ۲۰۰٥ دا “لۆرانس فراکلین” ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دوای تۆمەتبارکردنی دانی ناوە بەوەی کە کاری سیخوڕی بۆ بەرژەوەندیەکانی ئایپاک کردووە و نهێنیەکی زۆری داوە بە “ستیڤن روزن” گەورە توێژەروەی ئایپاک و زانیاری و نهێنی سەبارەت بە پرسی ئێران و هەڵوێستی ئەمەریکا لەسەر پرسی ئێران پێبەخشیون.
(ئامانج و مەبەستی ئایپاک )
تاکە ئامانجی ئەوەیە کە گوشاری بەهێز بخاتە سەر ئەمەریکا و کۆنگیرس و ناوەندەکانی بڕیاردەری ئەمریکا کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کار بۆ بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل بکەن و کۆنگرێسمانەکان دەبێت بەو شێوەیە کاربکەن کە ڕێکخراوەکە دەیەوێت، “جووەکان” لە ئەمەریکا تەنها لە سەدا ۳ی ئەمەریکا پێک دەهێن و لە حەوت ویلایەتی گرنگ دا دایان ناون بۆ ئەوەی گرنگی یان هەبێت لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا.
 
٨۰ تیمی شارەزا بە وردی لە ڕێکخراوی ئایپاکدا کاردەکەن لەسەر میدیا و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گۆڤار، بەشێوەیەک کاریان پێ دەکەن کە خزمەت بە ئیسرائیل بکەن.
هەربەپرسێکیش لەگەڵ ئایپاک نەبێت دووری‌ دەخەنەوە و تۆمەت و بابەتی خراپی لەسەر بڵاو دەکەنەوە .
“بریان بێرد” ئەندامی پێشووی کۆنگرێس باس لە وە دەکات لەساڵی ۲۰۰۹ دا پەستان و فشارەکانی ئایپاک بۆ سەر ئەمەریکا ناچاری کرد یارمەتی بنێرێت بۆ ئیسرائیل بەبڕی ۲ملیار ۷۷٥ملیۆن دۆلار وە لەساڵی ۲۰۰۷یشدا ۳۰ملیار دۆلار وەک هاوکاریببەخشێتە ئیسرائیل.
داهاتی ئایپاک :
 
تەنها لەساڵی ۱۹۹۰دا داهاتی ئایپاک ٥ملیۆن و ٦٨۰ هەزار دۆلار بوو، ئەم پارانە بەکاردەهێنرێت بۆ بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیل .
بەشێک لە مامۆستاکان لە نێو قوتابخانە و زانکۆەکاندا، ئەندامی ئەم ڕێکخراوەن و ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ قوتابیەکان دەکەن و هەرکات کەسێکیان دۆزیەوە زیرەک و بەهرەمەند بوو ڕاستەوخۆ لێی نزیک دەبنەوە و یارمەتی دەدەن و لە دوایش دا بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکاریان دەهێننەوە !!!!
“جیم مۆران” ئەندامی پێشووی کۆنگرێس دەڵی لەساڵی ٢٠٠٣
بەگوشاری ئایپاک هێرش کرایە سەر عێراق و لەساڵی ۲۰۱۲ دا ئەمەریکای ناچار کرد سزا ئابووریەکان بسەپێنێت بسەر ئێران دا .

سەرچاوە‌: نێۆرکەر /واشنتن پۆست ، ویکپیدیا

تعليقات