بەشی شەشەم؛ ئەدەبی کلاسیزمی کوردی: شێوازی “گۆران”ی

هەندێک لە شارەزایانی ئەدەبی کوردی لایان وایە کە تێکستی شیعری شێوازی “گۆران”ی کۆنترین تێکستە لە ئەدەبی کوردیدا.
هەندێک لە شارەزایانی ئەدەبی کوردی لایان وایە کە تێکستی شیعری شێوازی “گۆران”ی کۆنترین تێکستە لە ئەدەبی کوردیدا، واتە سەرەتای مێژووی 
ئەدەبی کوردی بە شیعری شێوازی گۆرانی دەستیپێکردووە ئەگەر چوارینەکانی “بابە تاهیری هەمەدانی”( ٩٣٨- ١٠١٠ز) بخەینە ئەو لاوە، کە بە شێوەی لوڕی نووسراوەتەوە، شیعری کوردی شێوەی گۆرانی شێعرێکی ڕەسەن و بە ئەسڵ و بنەڕەتە لە ڕووی ڕوخسارەوە، بەتایبەتی کێشەکانی خۆماڵی(بڕگەیی)و سەرچاوەکەی “مەسنەوییە و لە ڕووی ناوەڕۆکیشەوە سێ بابەتە:

١- شعیری چیرۆکی یا چیرۆکی شیعری(مەڵحەمە) چیرۆکی دڵداری و داستانی خەیاڵاویی.
٢- شیعری گۆرانی(ویژدانی، کەسی، سرووشت).
٣- شعیری ئایینی یان ئایینزایی.

شێوازی گۆرانی لە پێش پەیدابوونی ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر بەڵگە و ئامۆژگاری ئایینی پێنووسراوە هەروەها لە دەورەی ئیسلامیشدا گەلێک هۆنراوەی ئایینی جیاجیای سەر بە چەند پەیڕەوی ئیسلامی پێنووسراوە، ئەم پەیوەندییە کەرەستەیەکی بەنرخ و گرنگ بوو بۆ لێکدانەوەی مێژووی ئاینن و ئەدەب و مەزهەب و تەریقەت کە لە کوردستاندا پەیدا بوو، وەک دیارە زۆربەی نەتەوە موسڵمانە ناعەرەبەکان پاش ئەوەی موسڵمان دەبن بۆ ئەدەبیات نووسین دەستیان لەزمانی نەتەوەیی خۆیان هەڵگرت و ماوەیەک زمانی عەرەبی زمانی خوێندن و نووسین و ئەدیب و خوێندەوارانی ئەم نەتەوانە بوو.
لەسەردەمی سەلجوقییەکان بە دواوە لای هەندێک لەو نەتەوانە زمانی خۆیان هاتە کایەوە، لەلای کورد بە شێوازی گۆرانی کۆنترین بەرهەمی پاش سەلجوقییەکان، کە تا ئێستا مابیتەوە لە ونبوون ڕزگاری بووبێت.

تعليقات