Skip to main content

هەرێمی کوردستان دەبێتە شوێنێکی مەترسیدار بۆ پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هەرێمی کوردستان دەبێتە شوێنێکی مەترسیدار بۆ پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
عیبادی بە بیانووی مووچەوە بە هاوکاری پارتەکانی باشووری کوردستان لەبیری کپکردن و کوژاندنەوەی خەباتی چەکداری پارتەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە نێو خاکی باشووری کوردستان.
سەردانی هەرێمی کوردستان بە سەپەرەشتی نەچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە ویستی خۆیان نەبووە و دەستێکی زەبر لە پشت ئەم بابەتەوە بووە بۆ ئەوی کە ئیرادە و شۆڕش و سەربەخۆی نەتەوەیەک بە بۆنەی مووچەوە لە نێو ببەن و خەونی کورد بۆ ساڵانێکی درێژتر بەلاڕێدا ببەن و لە مووچەیەکدا قەتیسی بکەنەوە.
ئەگەر بێتو هەرێمی کوردستان ئاوها هەڵسووکەوتێکی هەبێت بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان رێگە خۆشکەردەبن بۆ دوژمنانی کورد کە بتوانن شارەکانی کوردستان و هەرێمی کوردستان بخەنەوە ژیردەستی بەغدادەوە و وەکوو سەردەمی سەددامی لێبکەنەوە.
دەبێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات خۆپیشاندان دژ بە ئەم سەردانەی هەریمی کوردستان بکرێت کە بە خۆیاندا بچنەوە کە ئەم کارەی کە ئەمان کردیان ڕاست وەکوو ئەوە وایە خەڵک و پارتەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێن و پیشوازی لە شاندێکی حەشدی شەعبی بکەن کە دەستیان هەبووە و هەیە لە کوشتن و ماڵ وێران کردن و تاڵانکردنی سەروەت وسامان و بە عەربکردنی شارەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.


Comments