بۆچی تورکیا شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات؟

بۆچی تورکیا شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات؟
یەکەم: ئەم شەڕەی ئێستا کە لە کوردستانی ڕۆژئاوادا هاتە ئاراوە بە دەستپێشخەری تورکیا، شەڕی تورکیا نییە تەنها دژ بە کورد، بەڵکوو خۆ تاقیکردنەویە بە سەر کورددا و چاوترسێنکردنی ئیسرائیلە و کۆکردنەوەی وڵاتانی عەرەبی سوننەنشینە لە ناوچەکدا دژ بە ئیسرائیل، چونکە بە هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل کوردستانی ڕۆژئاوا پاڵپشتی و پڕچەک دەکرێت دژ بە سیاسەتەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا کە لە بیری فراوانخوازی و دروستکردنی بەرەیەکە دژ بە ئیسرائیل.
دووهەم: شکستی سیاسەتی تورکیا لە نێو خۆیی وڵاتدا و دەنگ نەهێنانەوی ئەم جارەی ئەردۆغان بە زۆرە ملێی و سەرکوت کردن و کوژاندنەوەی دەنگی ئازادی خوازانی تورک و کورد.
سیێەم: دامەزراندنی ئیمپراتۆری عوسمانی بە سەر کردایەتی پارتی ئاکەپەی ئەردۆغان و لە پەراوێزخستنی ڕەگەزپەرەستەکانی تورکیا لە دەسەڵات و کۆکردنەوەی دەنگی موسڵمانانی کورد لە باکووری کوردستان، دامەزراندنی ئەو ئیمپراتۆرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست خەونی چەند ساڵەی ئەم پارتەیە هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کارەوە تاکوو ئێستا، تەنانەت لە فلیم و دراماکانی تورکیا دایم رێکلام بۆ ئەم بیروهزرە کراوە تاکوو ئێستا.
چوارەم: لە نێوبردنی خەونی کوردی لە سەر سنوورەکانی تورکیا بە بیانووی ئەوەی پەکەکە سەرپەرەشتی ئەم دەسەڵاتە دەکات لە کوردستانی ڕۆژئاوا.
پێنجەم: شەڕی مێدیا و ڕۆژنامە و گۆڤار و دیپلۆماسی دژ بە دەسەڵاتدارانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە مێژە لە لایەن تورکیاوە دەستی پێکردووە تاکوو بارودوخەکە بگونجێنێ بۆ شەڕێکی یەکلاکەرەوە دژ بە دەسەڵات و پێشکەوتنەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا کە هیچکەس نەتواێت تورکیا پاشگەزبکاتەوە لەم شەڕە.
شەشەم: بە جێمان و دۆڕانی تورکیا لە دراوسێیەتی و چوونە ناو یەکێتی ئەورووپا و شکستی سیاسی لە نێوخۆی وڵاتدا و شکستی سیاسی بەرامبەر بە فراوانخوازیەکانی ئێران لە لای دەستیەوە و نەمانی هەژموونی تورکیا لە پاش شەڕی کەرکووک و دەستبەسەرداگرتنی چاڵەنەفتەکان بە تاک لایەنە لە لایەن ئێرانەوە بە بێ ئەوەی کە تورکیا بەشە نەفتێکی کەرکووکی بەرکەوێت.

تعليقات