ئەم گیانلەبەرانە لە زمانی کوردیدا ناویان چییە؟

ئایا لەم دوو وێنەیە کامیان چالەکەیە؟ وێنەی یەکەم یان دووەم؟ ئایا ئەمانە چالەکەیان تێدایە یان چالەکەیان تیایدا نییە؟
ئایا لەم دوو وێنەیە کامیان چالەکەیە؟ وێنەی یەکەم یان دووەم؟ ئایا ئەمانە چالەکەیان تێدایە یان چالەکەیان تیایدا نییە؟
 
دووەم چالەکەیە و لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان بوونیان هەیە، یەکەمیش پێی دەڵێن بەوەرز..
شیشۆڵ mustela nivalis

وێنەی یەکەم: بەوەرز یان مشکەخۆرە (ناوی زانستی: mustela nivalis) گیانەبەرێکی بچووکی شیردەر و گۆشتخۆرە لاشەیەکی درێژکۆلە و دەست و پێ بچووکە، چڕنوکی ھەیە و توانای ھەڵبەزین و دابەزینی بۆ سەردار و شوێنە بەرزەکان ھەیە، ملی درێژکۆلە و دەمی بەرز و پڕ مووە (سمێڵ)، جۆرەکانی بەوەرز ١٢- ٤٥ سم درێژن. گوێی کورت و خڕ و کەوانەیە، ڕەنگی مووی پشتی قاوەیی سوورباوە، ژێر مل و سکی سپیە، ھەندێکیان خۆڵە مێشیە، کلکی تووکنە و لە کلکی سمۆرە بچووکتر و کورتترە و کۆتاییەکەی ڕەشە، فەروی ھەندێکیان بە زستانان بە تەواوی سپی دەبێت بە تایبەت ئەو جۆرانەی کە لە شوێنە کوێستان و بەفراویەکان دەژین، (ڕەنگەکان بە پێ شوێن و ژینگە گۆڕانکاریان بەسەر دێت) واتە ئەوەی سەرەوە سیفەتی بەوەرزی کوردستانیە بۆیە ڕەنگەکان لە وڵاتانی تر جیاوازن.
 
وێنەی دووەم: بەوەرز لە خێزانی “موستیلایە” کە چەندین جۆرن بە پێی پۆلێنکردنی شارەزایانی بواری گیانلەبەرزانی نزیکەی ٥٧ جۆری ھەیە لەسەر زەوی (سمۆرە و بۆنکە و چالەکە و تا سەگڵاویش) دەگرێتەوە، “بەوەرز” لە ھەموی
ان بچووکترە، کەسیفەتەکانیم لەسەروە باس کردووە، ھەشیانە گەوەرەیە نزیکەی یەک مەتر درێژەو، نزیکەی ٢٠کگم قورسە، لە زۆربەی ولاتانی جیھاندا بوونی ھەیە، ئاسیا، ئەوروپا، ئەمریکای باکوور، باکووری ئەفریقیا، ھەروەھا لە کوردستان ، تەنیا لە ئوسترالیا و تەوەری باشوور دا بوونیان نیە.
لە کۆتایی بابەتەکەدا بە زاراوەی هەندێک ناوچەی کوردستان لە سەر ئەم دوو گیانلەبەرە هەندێک کۆمێنتمان داناوە وەک خۆی:
 
 
وێنەی یەکەم: چالەکە، (ناوچەئ جەمچەماڵ)، خورما چەچان یان خورماجەچانە(ناوچەی گەرمیان و چەمچەماڵ)، (ناوچەی موکریان)، دەڵەک.
 
دووەم: چالەکە(گەرمیان و چەمچەماڵ)چوالوو موکریان، “گووباش” (بادینی) سیخوڕ(ناوچەی گۆرانەتی) چوالو(کوڕەبەش)
 
وینەی یەکەم: ناوی (بۆگرز) ه.
دووەم وێنە: (چالەک)ە، هەلەبجەی شەهید گوندی (هاوار)
 
وێنەی دووەم: سوچەڕە
وێنەی یەکەم: بانک بانک، وێنەی دووەم: چوالوو
 
وێنەی یەکەم. دەڵەک
وێنەی دووهەم. چوالوو
 
ەێنەی یەکەم: بونکا، وێنەی دووهەم: چالەکە
 
وێنەی یەکەم: دەرەک
وێنەی دووهەم: سیخووڕ، ناوچەی ڕواندز
 
وێنەی یەکەم: سەرهەڵکەنە، وێنەی دوهەم : چالەکە
 
وێنەی دووەم: چاله كه ، وێنەی یەکەم: رسق، شاره زوور
 
وێنەی یەکەم: ڕسق
وێنەی دووەم: چوالوو
 
وێنەی یەکەم: لە خانقین و ئەو ناوچانە پی دەڵێن: مووش خورما
 
وێنەی دووەم: قولەبەش یان چالەکە
 
وێنەی یەکەم: شیشول وێنەی دووەم: چاله که
 
وێنەی یەکەم: بانگ بانگ
 
دووەم: چوالوو.

تعليقات