بەشی پێنجەم: *ئیبن خەلدوون(١٣٣٢-١٤٠٦) زایینی:

بەشی پێنجەم: *ئیبن خەلدوون(١٣٣٢-١٤٠٦) زایینی:
ئیبن خەلدون بە دامەزرێنەری کۆمەڵناسی دادەنرێ، چونکە کۆمەڵزانی هێنایە کایەوە و لێکۆڵینەوە و ڕێبازی باسکردن و زانییارییانەی بەرەو پێشەوە برد و ڕاستی کۆمەڵی مرۆڤ و بنەمای نیشتەجێبوونی شیکردەوە، ئەمە سەرەڕای لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە دیاردەکانی ئارامی و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و دانانی یاساکانی بزووتنەوەی کۆمەڵ لەگەڵ لێکۆڵینەوەی پەیوەندی نێوان واقیعی کۆمەڵایەتی و شارستانی و ئەو بیرو باوەڕانەی کە لە کۆمەڵگەدا دەردەکەون. ئەمە جگە لەوەی کە ئیبن خەلدوون لە بەر هۆکاری تیرەگەری و هۆزایەتی کە ئەندامەکانی یەک تیرە بە یەکتر دەبەستێتەوە و کۆمەڵگەی مرۆڤی کردووە بە چەند چینێکی دیاریکراو وەک کۆچەر(بدو) و گوندنشین و شارستان.

تعليقات