ڕێگە چارە بۆ کورد شەڕی یەکلای کەرەوەیە بەرانبەر ئێرانی داگیرکەر و وەدەر نانی داگیرکەرانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێگە چارە بۆ کورد شەڕی یەکلای کەرەوەیە بەرانبەر ئێرانی داگیرکەر و وەدەر نانی داگیرکەرانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان
نەتەوەی سەربەخۆی خۆازی کورد هەردەم چاوەڕوانی ئەوە بووە کە هەلومەرجێکی بۆ برەخسێت کە بتوانێت ناوچەکانی کوردستان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و پاشان رێگەی خۆی لە دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی پارسی جودا بکاتەوە.
دوا بە دوای ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە زۆربەی شارەکانی ئێران بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری ئاخوندی سەری هەڵداوە دەتوانرێت هەلێکی زێرین بێت بۆ کورد کە هەستانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان و خەباتی چەکداری لە شاخەکان بگەینێتە یەک و خواستی یەکلا کەرەوەی خۆی بەرانبەر ئێرانی پارسی دیاری بکات و ناوچە کوردستانیەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.
لەم ساتەدا درەنگ هەڵوێست گرتنی پارتە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زیانی کوردە، چۆنکە کەسانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانن لە نەبوونی ئەواندا هەلەکە بقۆزنەوە و کارتی براوەبن و ئاواتی کورد بۆ ساڵانێکیتر بەلاڕێداببەنەوە.
خەڵکی کوردستان و پارتە کوردەکان لەم ساتەدا دەبێت وریاتر بجوڵێنەوە، ئێمە گۆرینی رژێمی دیکتاتۆری شاهەنشاهی ئێرانی پارسیمان بۆ رژێمی ئاخوندی فارسی تاقی کردووەتەوە، هیچ کە کورد بە ماڤی خۆی نەگەیشت بەڵکوو کاولکاری و ماڵوێرانی و پێشل کردنی ماڤی ڕەوای کوردی چەند جار زێدەتر بینیوە .
کورد دەبێت کارێکی وا بکات ناوچە کوردیەکان بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و دەستی ئێرانیەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورت بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هاوشان لەگەڵ ڕابوون و ناڕەزایەتیەکانی کورد لە ناوخوەوە خەباتی چەکداری وەگڕ بخاتەوە و ورەیەکی زیاتر بە گەلی کورد ببەخشێتەوە.
خۆ کردنە کەرەستە بۆ گۆرینی رژێمی ئاخوندی فارسی بۆ رژێمێکی دیکەی پان ئێرانی هیچ قازانجێکی بۆ گەلی کورد نییە، هەر سیستمێکی دیکەی پان ئێرانی چ سەڵتەنەت خۆاز، چ موجاهید یان حیکمەتیست و….هتد. بێنە سەر کار هیچ لە بابەتی کورد ناگۆرێت، خواستی کورد نەک تەنها نەمانی رژێمی ئاخوندی پارسیە، بەڵکوو کێشەی ئێمە لەگەڵ فکریەتی زۆر خۆازانەی ئێرانی پارسیە کە بە هیچ شێوەیەک باوەڕیان بە ماڤی چارەی خۆنووسی گەلان نییە.
هەر سیستمێکی پان ئێرانی فارسی دیکە بێتە سەر کار بۆ بەرەو ڕوو بوونەوەی مافی چارەی خۆ نووسینی نەتەوەگەلی جگە فارس هەنگاوی یەکەمیان سەرکوتی نەتەوەگەلی جگە فارسە، لێرەوە دەتوانین تێبگەین کە پان ئێرانی نەک هەر خۆازیاری دیموکراسی نییە بەڵکوو دژی دیموکراسی و دیموکرات خۆازیە.
ڕێگە چارە بۆ کورد شەڕی یەکلای کەرەوەیە بەرانبەر ئێرانی داگیرکەر و وەدەر نانی داگیرکەرانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
گۆشە نووس: نادر. ع
Comments
Post a Comment