بەشی چوارەم: غەزالی (١٠٥٨- ١١١١) زایینی:

بەشی چوارەم: غەزالی (١٠٥٨- ١١١١) زایینی:
ئەبو حامید غەزالی توانی بە بیروڕا کۆمەڵایەتییەکانی خۆی توێژینەوەکانی لە بارەی مرۆڤ و کۆمەڵگە لە هەموو بوارەکاندا دەوڵەمەند و گەشەی پێبدات، لە لێکۆڵینەوەکانیدا داهێنانی لە بواری پرۆگرامی زانستی بنچینەیی بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی دیاردەکانی مرۆڤایەتی و ڕووداوەکانی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی شارستانیەتی نێو کۆمەڵ بەکراهێناوە، بەمەش بەرنامەیەکی زانیاری بنچینەیی بۆ تۆژینەوە و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی دامەزراندووە و لە هۆکار و ڕاستییەکانی کۆبوونەوەی مرۆڤایەتی و سوودی بۆ کەس و بۆ کۆمەڵ و کۆمەڵگە کۆڵیوەتەوە و ڕووناکی خستۆتە سەر ڕۆڵی کۆمەڵ و لە کاری بونیادنانی ژیان و پەرەپێدانی و بایەخی ڕەوشت و بەها نموونەییەکانی داوە بەوەی کەوا بناغەی کۆمەڵی لە ئێستاکە و دوارۆژدا.

تعليقات