بەشی چوارەم: ئەدەبی کلاسیزمی کوردی شێوازی لوڕی

بەشی چوارەم: ئەدەبی کلاسیزمی کوردی شێوازی لوڕی
ئاشکرایە کە لە دوای ساڵی حەڤدەی کۆچیدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان بڵاوبووەوە، لەو ساوە کوردستان وەک هەموو شوێنەکانی دیکەی ژێر فەرمانڕەوایی ئیسلام، باڵادەستی زمانی عەرەبی بوو بە دیفاکتۆ، ئەدەبیاتی کوردی بە هۆی بارودۆخی نوێ و زمانی سەرکەوتوو ڕووی لە کزی و ئاوابوون بوو، چونکە کوردیش وەک هەموو گەلە موسوڵمانەکانی تر بۆ ماوەیەکی درێژ نووسین و بەرهەمی ئەدەبی هەر بە زمانی عەرەبی بوو.
بەڵام لە سەردەمی سەلجوقییەکان بەودواوە گەلە موسڵمانە نا عەرەبەکان گەڕاونەتەوە بۆ زمانی زگماکی خۆیان و بەرهەمی ئەدەبیاتیان پێنووسیوە. دیارە سەردەمی سەلجوییەکان لە ڕووی مێژووی و سیاسی لە باربووە و پشتیوانێکی گەورە بووە و بۆ زیندووکردنەوە و بوژاندنەوەی ئەدەبیاتیان. کوردیش وەک ئەوانیتر گەڕاوەتەوە سەر زمانی خۆی و وردە وردە هۆنەرمەندان دەستیانکردووە بە زیندووکردنەوە و بوژاندنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، سەرەتایەکی تازە بۆ ئەدەبیاتی کوردی لە سەردەمی ئیسلام دەستیپێکرد، هونەرمەندان هۆنراوەیان بە زمانی کوردی هۆنیوەتەوە، بەڵام بە هۆی تەنگ و چەڵەمەی ڕۆژگارەوە زۆربەی بەرهەمەکانیان تێداچوون و فەوتان.
کۆنترین هۆنراوەی کوردی لە دوای سەردەمی سەلجوقییەکان کە مابێتەوە و نەفەوتابێت، هۆنراوەکانی “بابە تاهیری هەمەدان”ییە، کە بە زاراوەی لوڕی نووسیویەتی.

تعليقات