Skip to main content

“هێزە ڕەشەکەی” یەکێتی بۆ سەرکوتی خەڵکی کرماشان چووە هانای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

هێزێکی سەرکوتکەری یەکێەتی بۆ یارمەتی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان گەیاندە کرماشان.
بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە و هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕەکانی باشووری کوردستان هێزێکی سەرکوتگەری یەکێتی بە ناوی” هێزە ڕەشەکە” بۆ سەرکوتی خەڵکی ئەو ناوچەیە و ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارانە بەڵاوەیان پێکراوە بۆ دامکراندنی خەڵکی ئازادی خۆازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی وەزاڵهاتووی ئێران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو هێزە ڕەشەی سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی، پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تەنانەت پێش ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧، دەستی بەسەر چەند كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كی سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووكدا گرتبوو و دواتریش لە کاتی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کشانەوەی ئەو هێزە ڕۆڵێکی گەورەی لە ڕادەستکردنی کەرکووک بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەبوو.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانی بەرفراوان زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی گرتووەتەوە و خەڵکی لە خراپیی دۆخی ژیان و گوزەران و نادادپەروەری و کۆت و بەندکردنی زیاد لە پێویستی ئازادییەکان نیگەرانن، بەو هۆیەشەوە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویان داوە و تائێستا دەیان خۆپیشاندەر کوژراون.



Comments