شێست و سێ پاشای جێگر:

پاش کۆتایی هاتنی ماوەی (هەڕەشە) یان(ترسە) چاوەروانکراوەکە، پاشای جێگێر دەکوژرا.
لە بەر گرنگی پایەی (پاشا) ئەرکە دونیایی و ئایینی بەو ڕاسپێردرابوو، وە نوێنەری ئاینی باڵا( کاهینی یەکەم)یش بوو و بەرپرسی کارگێڕی و سەرۆکی دادوەرەکان و سوپا سالار بوو، بۆیە هەر مەترسییەک هەڕەشەی لە ژیانی پاشا بکردبا، دەبوو مایەی ئاژاوە و وڵات دەکەوتە مەترسییەوە، لە بەر ئەوە پێویست بوو سەلامەتی پاشا بپارێزرێت.
هەندێک لە ڕووداوەکان بۆ دانیشتوانی ئەو سەردەمە وەکوو ڕوودانی (گیرانی خۆر و مانگ) سەرچاوەی ڕەشبینی بوون، هەر کاتێک (کاهین) هەستی بە مەترسیەکی وا دەکرد، یەکسەر دەبوایە (پاشا) لەبەر چاوان ون بکرێت، بۆ ماوەی مانگێک تا ٣ مانگ. لەم ماوەیە جێگریکیان بۆ دادەنا. دەسەڵاتی پێدەداو لە کۆشکی پاشا جێگیر دەبوو، پاشان کۆتایی هاتنی ماوەی (هەڕەشە) یان(ترسە) چاوەروانکراوەکە، پاشای جێگێر دەکوژرا. بۆ ئەوەی هەموو مەترسیەکان لەگەڵ خۆی ببات و پاشای ڕەسەن دەهاتەوە جێگەی خۆی.
هەندێک لە توێژەرەوەکان شێوازی( پاشای جێگر)یان بە هەنگاوێکی ژیرانەی پاشاکان لێکداوەتەوە کە هەندێکیان بە هاوکاری پیاوە ئایینیەکان پیادەیان دەکرد بۆ خۆ ڕزگارکردن لە بەرهەڵەستکاران.

تعليقات