پێداوسیتیەکانی مرۆڤ تازە دەبنەوە وەک پێداوسیتی مرۆڤ بۆ خواردن. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ پاش ماوەیەک لە تێربوونی برسی دەبێتەوە دەبێت جارێکی تر پێداویستیەکە پڕ بکاتەوە.
بەشی شەشەم؛ چەمکی گرفتی ئابووری:
ناوەڕۆکی گرفتی ئابووری بەستراوە بە دەگمەنی دەرامەتە ئابووریە پێوسیتەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستە بێ سنوورەکانی کۆمەڵگە لەبەر ئەوە بەستراوەتەوە بە دوو هۆکاری سەرکییەوە:

١- پێداویستیەکانی مرۆڤ: 



پێداویستی بریتییە لە بوونی ئارەزوو لە لایەن مرۆڤەوە بۆ بە دەستهێنانی شمەک و خزمەتگوزاری، بۆیە دەشێت بە ئاڵۆز ناوزەند بکرێت، وە ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە:-
ئەلف: پێداوسیتیەکانی مرۆڤ زۆر و جۆراوجۆر و ئاڵۆزن.
بە: پێداوسیتیەکانی مرۆڤ تازە دەبنەوە وەک پێداوسیتی مرۆڤ بۆ خواردن. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ پاش ماوەیەک لە تێربوونی برسی دەبێتەوە دەبێت جارێکی تر پێداویستیەکە پڕ بکاتەوە.
جیم: پێداویستیەکانی مرۆڤ تێک ئاڵاون و تەواوکەری یەکترن.
٢- دەگمەنی دەرامەتەکان:
لێرەدا پێوسیتە جیاوازی بکرێت لە نێوان دوو جۆر دەرامەت دا:
ئەلف: دەرامەتە نا ئابووریەکان:



ئەمەش بریتییە لەو دەرامەتانەی کە سنووردار نین، واتە بوونیان لە سرووشتدا زۆرە کە لە پێداوسیتی مرۆڤ زیاترە، بە مانای ئەوەی کە دەگمەن نین شمەکی گشتین وەکوو(هەوا.لم، دەریا و زەریاکان….هتد).
بە: دەرامەتە ئابووریەکان؛
ئەمانە بریتین لەو دەرامەتانەی کە ئامرازی سەرەکی پڕکردنەوەی پیداویستیەکانی مرۆڤن. ئەم دەرامەتانە بە شێوەیەکی ئاسایی کراون بە چوار جۆرەوە، پێیان دەگوترێت بنەماکانی بەرهەمهێنان کە ئەمانەن؛
١- کار(هێزی کار):
کار بریتیە لە چالاکی هۆشیارانە و ئامانجداری مرۆڤ کە مرۆڤ ئەنجامی دەدات لە پێناوی بەرهەمهێنانی شمەک و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری، دەشێت ئەو چالاکیە بیری بێت یان چالاکی هێزی بازوو و بێت کە بە هۆیەوە مرۆڤ کار لە سرووشت دەکات و دەی گۆڕێت و دەیگونجێنێت بەو جۆرەی پێداوسیتییەکانی 
تێربکات. “کار مەرجێکی پێوسیتە بۆ ژیانی مرۆڤ لەبەر ئەوەی وڵامی پێداوسیتییە مادی و مەعنەوییەکانی مرۆڤ دەداتەوە دەبێتە هۆی داڕشتنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵدا”.
دانیشتوان سەرچاوەی بنەمای کارن بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە نێوان(٢٠-٦٠) ساڵان دایە، ئەم دەستەی تەمەنە لە ڕووی ئابووریەوە کەسانی چالاکن بۆ بەرهەمهێنان و زیاتر بەشداری دەکەن لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا، خاوەنەکانی هێزی کار پاداشتەکانیان لە پاش بەشداریکردن لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان دا لە شێوەی (مووچە و کرێ)دا وەردەگرن.
٢- زەوی (دەرامەتە سرووشتیەکان)؛
مەبەست لە زەوی وەک یەکێک لە بنەماکانی بەرهەمهێنان هەموو ئەو دەرامەتانە دەگرێتەوە کە لە سەر زەوی و لە ناو زەویدا هەیە.
دەکرێت زەوی لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان بخرێتە کار بەم جۆرە؛-
ئەلف: بەکار خستنی زەوی بە مەبەستی کشتوکاڵ.
بە: بەکارخستنی زەوی بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی خاو و کانزاکان و نەوتی خاو….هتد.



جیم: بەکارخستنی زەوی بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە هێزە سرووشتیەکان وەک دەریاکان، تاڤگەکان، ڕووبارەکان و….ژتد.
ئەو داهاتانەی کە لە بنەمای زەوی بە دەست خاوەنەکانیان دەگات لە کاتی بەکارخستنی دا(موڵکانە)یە.
٣- سەرمایە:
یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی بەرهەمهێنان، و بریتیە لەو پێداویستی و ئامرازانەی کە بەرهەم هاتووە بە ئامانجی بەکارخستنیان لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا، بەو جۆرە سەرجەم ئامێر و کەرەستە و هۆکارەکانی گواستنەوە و پرد و ڕێگاوبان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هەموو ئەو شتانەش دەگرێتەوە کە مرۆڤ پەرەی پێداوە بە بیرو هێزی بازوو و تا بووە بە ئامراز و بەکار دەخرێت لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا، داهاتی سەرمایە پێی دەگوترێت” سوو”.
٤- ڕێکخەر(ڕێکخستن):
ئەمەش بریتییە لە بەڕێوەبردنی دەرامەتەکانی پێشوو واتە (هەڵسوڕاندنیان) لە ڕێگەی پڕۆسەی بەیەکەوە گرێدان بە ڕێژەی دیاری کارو بۆ بەرهەمهێنانی 
شمەک و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری دیاریکراو، گرنگترین ئەرک و فەرمانی ڕێکخەرو لێکۆڵینەوەی شوێنی پڕۆژەیە و گەڕانە بە شوێن سەرچاوکانی کەرستەی خاودا، هەروەها لێکۆڵینەوەی شوێنی پڕۆژەیە و گەڕانە بە شوێن سەرچاوەکانی کەرستەی خاودا، هەروەها لێکۆڵینەوەیە لە بازاڕاد و چەندین ئەرکی تر، داهاتی ئەم بنەمایە کە ڕێکخەرەکان بە دەستی دینن پێی دەگوتری( قازانج).

تعليقات