بەشی حەفتەم؛ هۆیەکانی سەرهەڵدانی کۆمەڵناسی وەک زانستێکی سەربەخۆ:

لە سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەم کیشوەری ئەورووپا پێشکەوتێکی باشی بە خۆیەوە بینی و تا ئێستاش بەردەوامە
بەشی حەفتەم؛ هۆیەکانی سەرهەڵدانی کۆمەڵناسی وەک زانستێکی سەربەخۆ:

١– ئەو کارەساتە کۆمەڵایەتییە خراپانەی لە ئەنجامی شۆڕشی پیشەسازی کە لە سەدەی هەژدەهەمدا لە ئەورووپا پەیدابوو بووە هۆی پەیدابوونی کۆمەڵناسی وەکوو زانستێکی سەربەخۆ.

٢- پشێووی ڕامیاری دوای شۆرشی فەڕەنسی و شەڕەکانی ناپلیۆن کە هەموو ئەورووپای گرتەوە.
٣- زاڵبوونی بیروباوەڕی شۆڕشی دەستخستنی دەوڵەت لە ڕێکخستنی کۆمەڵگە و پاراستنی لە چەوساندنەوە و قۆرخکاری کێبڕکێ و چاودێری بۆرسە (بازاڕی گۆڕینەوەی دراو).

ئەو خاڵانەی سەرەوە دەورێکی کاریگەرییان لە پەیدابوونی کۆمەڵناسی و سەربەخۆیەکەیدا هەبوو، تا ئەمیش لەگەڵ زانیارییەکانی دیکەدا دەوری خۆی هەبێ لە ڕەنگڕێژی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی نەهێشتنی گیروگرفتەکانی مرۆڤ و ئەو خراپەکاریانەی گیروودەیان ببوون لە ئەنجامی ئەو گۆڕانە ئابووری و ڕامیاری کۆمەڵایەتییە خێرایانەی لە سەدەی نۆزدەهەمی زاینییدا بەسەر کۆمەڵگە ئەورووپیەکاندا هات. ئەو ڕووداو گۆرانکارییە خێرایانەی کە لە سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەمی کیشوەری ئەورووپا بە خۆیەوە بینی هانی گەشەپێدان و بەرەوپێشوەبردنی باس و لێکۆڵینینەوە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لای بیرمەندە ئەرووپییەکان بە هەردوو جۆریەوە، تیۆری و جێبەجێکردن و گەشەپێدان، ئەو باس و لێکۆڵینەوانەش هاندەرێکی (وریاکەرەوەیەکی) ڕاستەوخۆ بوو بۆ پەیدابوونی کۆمەڵناسی بەشێوەی زانیارییەکی سەربەخۆ لە فەلسەفە و مێژوو و ئایین و وێژە و زانیاریەکانی تر، دووای سەربەخۆی کۆمەڵناسی ئەم زانیارییە توانی گەشە بکات و پەلبهاوێ و بە تواناتربێت بۆ لێکدانەوەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و شیکردنەوەی ڕەگەزە بنەڕەتییەکانی چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتە مرۆڤایەتییانەی تاکەکەس و کۆمەڵ لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا تووشیان ببوون.
گرنگترین ئەو کۆمەڵناسە ئەورووپییانەی کە بەشدارییان لە سەربەخۆیی و گەشەکردن و بەرەوپێشەوەچوونی کۆمەڵناسی کردن ئەمانە بوون:

تعليقات