بەشی سێیەم: فارابی(٨٧٠-٩٥٠)زایینی:

بەشی سێیەم: فارابی(٨٧٠-٩٥٠)زایینی:
کۆمەڵناسێکی موسڵمانە و لێکۆڵینەوەی لە بارەی کۆمەڵگە کردووە و لە ڕاستی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی کۆڵیوەتەوە، ڕەمەکی (غریزة)ی کۆمەڵایەتی و کۆبوونەوەی مرۆڤی بە یەکەوە بەستۆتەوە، ئەو بنەما ئایینی و فەلسەفییانەی دانا کە کۆمەڵگەی نموونەیی پشتیان پێ دەبەستێ، فارابی کۆمەڵگەی کرد بە دوو پۆل کە ئەوانیش:

١- کۆمەڵگەی تەواو: ئەو کۆمەڵگەیە کە بەختییاری بۆ ئەندامەکانیان وەدی دێنێ.

٢- کۆمەڵگە ناتەواوەکان: ئەو کۆمەڵگەیانەن کە ناتوانێ لەبەر هەندێ هۆکاری پەیوەست بە سرووشتەکەی و بنیاد و سەرۆکایەتی ئەو بەختییارییە بهێننەدی. سەرەڕای ئەوەی کە فارابی لە بابەتی فەرمانی سەرکردە و سیفەتەکانی، رۆڵی سەرکردە لە دابینکردنی بەختیاری و خوشگوزەرانی بۆ ئەو کۆمەڵگەیەی کە حوکمی دەکات کۆڵییەوە، بایەخیشی بە بابەتی هەڵبژاردنی سەرکردەدا و هەڵبژاردنەکەش بەلای ئەوەوە، سیفەتێک هەیە کە پێویستە لە سەرکردەدا هەبێت، یان ئەو کۆمەڵگەیەی سەرکردەیی دەکات و ئەو مەترسی و گیروگرفتانەی تووشیان دەبێت دیاری بکرێت.

تعليقات