بەشێک لە چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات، بانگه‌وازێك بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو دەکەنەوە.
هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناو ئێران و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران کە تا ئێستا دیار نیە چ سناریۆیەکی لە پشتە، بەشێک لە چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات، بانگه‌وازێك بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو دەکەنەوە.
دەقی ئەو بانگەوازە بەو شێوەی خوارەوەیە: نزیك به ٣٩ ساڵه، دەسەڵاتێکی گەندەڵ و مرۆڤكۆژ به سه‌ر ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌كات و بێجگه له ماڵوێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری و كۆشت و بڕ، تواندنەوە و هەڵاواردن، هیچ به‌رهه‌مێكی تری بۆ گه‌لانی ناو ئێران بە گشتی و گه‌لی كورد بەتایبەتی نه‌بووه. به تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات، ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان، وێڕای بڵاۆ كردنه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی تێرۆر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی تووشی نه‌هامەتی زیاتر كردوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌لومه‌رجی ژیانی هاوڵاتیان ئه‌سته‌متر ده‌بێت. له ئاكامی سیاسه‌تی هه‌ڵه و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسا و ڕێسای مرۆیی و نێۆنه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن ئه‌و حكوومه‌ته‌وه، هه‌ڵوێسته جیهانییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته له زیادبوون دایه و ناڕه‌زایه‌تیه نێۆخۆییه‌كانیش له پێ‌گرتن دان.
ئێستا كه ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ره‌وه‌ڕووی هێندێك ئاڵۆگۆڕیی جیدی ده‌بنه‌وه، ئێمه‌ی كورد ده‌بێ بۆ خۆ دوور گرتن له زیانه نه‌رێنییه‌كان لەلایەک و كه‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته ئه‌رێنییه‌كان لەلایەکی تر ئاماده بین. ئێوه وەک حیزب و ڕێكخراوەکانی ڕۆژهەڵات، به كۆڵه‌باری ساڵانی پڕ هه‌وراز و نشێوی خه‌بات، له‌م كاته ناسكه‌دا ده‌بێ هه‌نگاوی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووس ساز بنێن. چاوه‌ڕوانیمان له ئێوه و بژاردەی سیاسی و ڕێكخراوه‌كانتان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كێشه‌كانی ڕابردووتان وه‌لا بنێن و ده‌ست به جێ پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه بۆ ڕێكخستنی نێۆ ماڵی ڕۆژهه‌ڵات، و یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێك‌بێنن. بێ گۆمان هێزه ده‌ست پێشخه‌ر و دڵسۆزه‌كان له داهاتووی وڵات‌دا دەوریان ده‌بێ و هه‌موو كه‌مته‌رخه‌م و پاوانخوازانیش وه لا ده‌نرێن. بۆیه پیشنیار ده‌كه‌ین :
١- ده‌ست به جێ ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه کۆ یان زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له خۆ بگرێت پێكبهێنرێت.
٢- داواكاریه‌كانی گه‌لی كورد له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌ڵاڵه بكرێن.
٣- گرووپی كاری هاوبه‌شی دیپلۆماسی له ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا پێكبهێنرێت و كه‌ڵك له هه‌موو ڕایەڵه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ر بگیردرێت.
٤- هێزێكی سەربازیی هاوبه‌ش یان سه‌ركردایه‌تیی سەربازیی هاوبه‌ش پێكبهێنرێت.
٥- له‌گه‌ڵ بژاردەی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تیی نێۆخۆی وڵات هاوئاهەنگی بكرێت.
٦- پێكهاته یان مه‌جلێسێكی ڕاوێژكاری به به‌شداریی كه‌سایه‌تیی ناسراو، ڕۆژنامه‌نووس، چالاكانی ژنان و كرێكاری و به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هاوكاری و ڕاوێژدان به سه‌ركردایه‌تیی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات پێك بهێنرێت.
به ڕێزه‌وه ئه‌و بانگه‌وازه‌تان ئاراسته ده‌كه‌ین و وه‌كۆ به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی ده‌مێنێته‌وه هه‌تاکو ئه‌مه‌گناسی و دڵسۆزیتان بۆ گه‌ل و نیشتمان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكراتر ببێت.
Comments
Post a Comment